ڕاپۆرتی عیراق

02:38 - 24/11/2020

فرۆشتنی نەوتی بەسرە بۆ ماوەی پێنج ساڵ چی لە دۆخی دارایی عێراق دەگۆڕێت؟‌

پەیسەر

ئاژانسی رۆیتەرز  پلانێكی مستەفا كازمی سەرۆك وەزیرانی عێراقی ئاشكرا كردووە كە باس لەوە دەكات  لە پێناوی پڕكردنەوە كورتهێنانی بودجەو تێپەراندنی ئەو دۆخە داراییە خراپەی كە عیراقی تێكەوتووە، نەوتی بەسرە بۆماوەی پێنج ساڵ بەپارەی پێشوەختە بفرۆشێت.

بەپێی ڕاپۆرتێكی ئاژانسی رۆیتەرز كە ئەمرۆ چوارشەممە بڵاوكراوەتەوە كۆمپانیای كۆمپانیای بە نیشتیماننی بەبازاڕكردنی نەوتی عێراق(سۆمۆ) نوسراوێكی ئاڕاستەی فەرمانبەرە پلە باڵاكانی خۆی كردووە و بەرپرسێكی باڵای وەزارەتی نەوتی عێراقیش ناوەڕۆكی ئەو نوسراوە ئاشكرا دەكات، بە پێی وتەی ئەو بەرپرسە نوسراوەكە هەر ئەمڕۆ دەركراوەو تیایداهاتووە، تا ئێوارەی 27/11/2020 كاتژمێر 4 ئێوارە دەرخستەیەكیان بۆ فرۆشتنی نەوت پێدەگات، ئەو بەرپرسە گوتوشیەتی: پارە وەرگرتنی پێش وەخت لەو كۆمپانیایانە بەشێك دەبێت لەو دەرخستانەو ئەوەش لە پێناوی پڕكردنەوەی كورتهێنانی بودجەو تێپەڕاندنی كێشەو قەیرانی دارایی، هەروەها گوتوشیەتی ئێمە لەبەرامبەر -ئۆپێك- دا پابەندی خۆمان هەیە كە بەرهەمهێنانی نەوت كەم بكەینەوە، لەگەڵ ئەوەشدا دەبێت قەرزی كۆمپانیاكانیش بدەینەوە، ئەو كارەش دەبێتە پشتیوانیەكی گەورە بۆ دارایی عێراق، هەموو ئەوانە پاڵنەری سەرەكی بوون بۆ ئەوەی بەناچاریی بەشێك لە نەوتەكەمان بە شێوەی پێشوەختە بفرۆشین.

ڕیكخراوی ئۆپێك و هاوپەیمانەكانی لەناویاندا ڕوسیا كە بە (ئۆپێك +) ناسراوە لەنیوەی یەكەمی ئەم ساڵدا نرخی نەوتی زۆر هێنایە خوارەوە ، لەبەر ئەوەی جیهان بە بۆنەی پەتای كۆرۆناوە نیمچە ڕاوەستانێكی بەخۆیەوە بینیبوو، ئەوەش كاریگەری زۆری لە بواری فرۆشتنی نەوتدا دروستكردبوو.

بە پێی سەرچاوەكەی (ئۆپێك+)لەسەرتای ساڵی داهاتوودا بەرهەمهێنانی نەوتی عێراق بەرز بكاتەوە بۆ دوو بەرمیل نەوتی رۆژانە،. بەڵام هەولی بەردەوام هەیە بۆ ئەوەی ئەو ڕێژەیە زیاد بكرێت.

نەبیل مەرسوومی پسپۆڕی ئابووری و مامۆستای زانكۆی بەسرە دوێنی بڵاوی كردووەتەوە عێراق داوای دوو ملیار دۆلاری پێشوەختەی  لە كۆمپانیانی نەوت كردووەو ئامانجیشی تێپەراندنی دۆخی نالەباری ئابوورییەكەیەتی كە بەهۆی پەتای كۆرۆناو دابەزینی نرخی نەوتەوە تووشی بووە، بە پێی نوسینەكەی ئەو پسپۆڕە ئابوورییە كە لە هەژماری خۆی لە تۆڕی كۆمەلایەتی فەیس بووك بڵاوی كردووەتەوە ئەو بڕە پارەیە لە بەرامبەر بڕێك نەوتدایە كە پێشوەختە پارەی وەربگرێت لە نێوان 2021-2025، بە پێی نوسینەكەی پسپۆڕە ئابوورییەكە سەرجەم ئەو نەوتە لە داهاتی نەوتی بەسرە دابین دەكرێت، لەگەڵ ئەوەدا كە نرخی نەوت بەرزو نزمی دەكات ، هەروەها باس لەوەش دەكات سەركەوتنی ئەو گرێبەستە پەیوەندی ڕاستەوخۆی بە نرخی نەوتی داهاتوو هەیە لە گەڵ توانای بەرهەم هێنانی عێراق لەماوی ئەو پێنج ساڵەدا، ئەو پسپۆڕە باس لەوەش دەكات لە ئەگەری دابەزینی نرخی زیاتری نەوتدا لەوانەیە كێشە بۆ ئەو گرێبەستە دروست ببێت.

ئاژانسی -بلومبێرگ- ی پسپۆڕی بواری نەوتیش بڵاوی كردووەتەوە ، عێراق داوای پارەی پێشوەختەی نەوتی كردووە بە بڕی دوو ملیار دۆلار، لەبەرامبەر گرێبەستێكدا كە نەوتیان بۆماویەكی درێژ پێبدات، بەڵام عیراق گەشتووەتە بێ ئومێدی لەبەر ئەوەی هیچ كۆمپانیایەك ئامادە نەبووە ئەو گرێبەستە لەگەڵ لایەنی عێراق بكات، لەبەر ئەوەی بەهۆی دۆخی تەندروستی جیهانیەوە بازاڕە ئابوورییەكانی جیهان نیوەیان  پەكیان كەوتووەو چارەنووسیش دیار نیە.لەو میانەیەدا ئەگەر عێراق رۆژانە 4 ملیۆن بەرمیل بەرهەم بهێنێت، ئەوا لەو بڕە 130 هەزار بەرمیلی رۆژانەیان ڕادەست بكات، بەلام كریار بری دوو ملیار دۆلاریان ڕادەست بكات.

ئاژانسی بلومبێرگی تایبەت بە بواری نەوت و ئابووری، لە زاری بەرپرسانی سۆمۆوە  گواستوویەتیەوە: بەرژەوەندیمان لەوەدایە كە ڕێككەوتنێكی درێژماوەی نەوت بكەین، لە بەرامبەردا كەمێك لە وەبەرهێنانی نەوت كەم بكەینەوەو پارەی پێشوەختە وەربگرین.

بەپێی ڕاپۆرتە رۆژنامەوانیەكان كە رۆیتەرز دەستی كەوتووە و نهێنی و تایبەت بووە، كۆمپانیای سۆمۆ بڵاویكردووەتەوە كە لە كۆتایی ئەم مانگەدا دەگەنە ئەو ڕییكەوتنەو بە دیاریكراوی 27/11/2020 یان دیاریكردووە، كە بەشێك لە كریارەكان دێنە پێشەوە بۆ ئەوەی ئەو بڕە پارەیە بدەن بە عێراق.

هەرچەندە ڕاپۆرتە رۆژنامەوانیەكانی عیراق باس لەوە دەكەن كە گرێبەستی پێشوەختەی فرۆشتنی نەوت یەكەم جارە لە عێراقدا ئەنجام دەدرێت، بەڵام ئەوەك ئەوان ئاماژەیان پێداوە لە هەرێمی كوردستان گرێبەستی پەنجا ساڵە كراوە لەگەڵ توركیا نەك گرێبەستی پێنج ساڵە بەڵام ئەوەی هەرێمی كوردستان پارەی پێشوەختەی وەرنەگیراوە، بەڵام ئەو بۆرییەی كە نەوتەكەی پێدەگوازرێتەوە فرۆشراوە بە كۆمپانیای رۆز نەفتی ڕووسی.

ئاژانسی بیلومبێرگ گوتوویەتی ئەو قەرزە فریای كازمی دەكەوێت و دەتوانێت هەندێك كاری پێبكات و لە هەمان كاتیشدا مووچەی فەرمانبەرەكانی پێدابین بكات. لە هەمان كاتدا رایگەیاندووە عێراق لەماوەی ئەمساڵدا 4 ملیار دۆلار كەمی هەبووە لە كاتێكدا لە 2019 دا نزیكەی 9 ملیار بووە.

بە پێی پێشبینیەكانی سندوقی دراوی نێودەوڵەتی، بۆئەمساڵ ڕێژەی دابەزینی وەبەرهێنانی نەوت دەگاتە 12% ئەوەش بەو مانایە دێت كە لە هەموو ئەندامانی ئۆپێك زیاتر دادەبەزێتلەچاو ساڵی رابوردوودا.

كۆمپانیای سۆمۆ ئەوەشی لە نوسراوە نهێنیەكەیدا كە رۆیتەرز ئاماژەی پێكردووە، داوای لەو كڕیارە كردووە كە دەیەوێت گرێبەستی لەگەڵ بكات پێشوەختە پارەی 48 ملیۆن بەرمیلیان بداتێ كە لە ماوەی ساڵێكدا و نێوان مانگی حوزەیران 2021 بۆ مانگی تەمووزی 2022 بۆیان ڕەوانە دەكات.

حكومەتەكەی كازمی هەرچەندە ئومێدی زۆری لەسەر هەڵچنرا، بەڵام رووبەڕووی كێشەی گەورەی كۆرۆنا و دابەزینی نرخی نەوت بوویەوە، ئەوە جگە لەوەی بەشێك لە نەوتەكەی لەڕێگە حكومەتی هەرێمی كوردستانەوە گرێبەستی پەنجا ساڵەیان لەگەڵ توركیاهەیە لە هەمان كاتیشدا فشاری دابینكردنی بوودجەو بەشی هەرێمی كوردستانیشی لەسەرەو ئەوەش بووەتە هۆی بارگرانی دارایی بەسەریەوە، لە كاتێكدا وا بریارە شاندی هەرێمی كوردستان جارێكی دیكە بگەڕێتەوە بەغدادو گفتوگۆ لەبارەی داهاتی ناوخۆیی و دەروازە سنووریەكانیانەوە بكەن. كە سەرەكی ترینیان ڕادەستكردنی 250 هەزار بەرمیلی رۆژانەو بەشێك لە داهاتی ناوخۆ بگرێتەوە لە بەرامبەریدا عێراق مانگانە پابەندییە داراییەكانی جێبەجێ بكات كە هەردوولا لەسەری ڕێكدەكەون.
لە هەمان كاتیشدا ئەمرۆ شاندێكی حكومەتی عێراقی بەسەرۆكایەتی وەزیری دەرەوە و ئەندامێتی وەزیری نەوت و ئابووری لە مۆسكۆن بۆ ئەوەی لەبارەی نەوت و كۆمپانیاكانی ڕووسیاوە گفت و گۆ بكەن.