11:56 - 20/11/2020
گۆڕستانى وادى سه‌لام..وڵاتێك له ژێرزه‌مینى عێراقدا
گه‌وره‌ترین گۆڕستان له‌سه‌ر رووى زه‌وى، ژماره‌ى مردووه‌كانى سێ هێنده‌ى ژماره‌ى دانیشتووانى وڵاتێكى وه‌ك به‌حرێنه، به‌قه‌د ژماره‌ى دانیشتووانى وڵاتێكى وه‌ك قه‌ته‌ر ده‌بن، ئه‌م گۆڕستانه گه‌وره‌یه له نه‌جه‌فه، رووبه‌رى گۆڕه‌كان 10كیلۆمه‌ترى تێپه‌ڕاندووه، له‌یه‌ك شوێندا شه‌ش ملیۆن گۆڕى تێدایه.
گۆڕستانى وادى سه‌لام، گۆڕستانێكى سه‌یر و مێژوویى، مێژووه‌كه‌ى ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ 1400ساڵ پێش ئێستا، ناوبانگه‌كه‌ى ته‌نها به گه‌وره‌یى و فراوانى رووبه‌ره‌كه‌ى نه‌ڕۆشتووه، به‌ڵكو گێڕانه‌وه‌ى دینى زۆر ده‌رباره‌ى گۆڕستانه‌كه ده‌گێڕدرێته‌وه.
لاى زۆرێك له شیعه‌مه‌زهه‌به‌كان پێیان وایه، ئه‌و گۆڕستانه پارچه‌یه‌كه له به‌هه‌شت و سزا و ئه‌شكه‌نجه‌ى ناو گۆڕ له‌م گۆڕستانه‌دا بوونى نییه، هه‌ندێكى دیكه‌یان بڕوایان وایه به‌پێى گێڕانه‌وه‌كان له رۆژى دواییدا ئیمامى عه‌لى له‌م گۆڕستانه ده‌رده‌كه‌وێت و شفاعه‌ت بۆ مردووه‌كانى گۆڕستانه‌كه ده‌كات.
گۆڕستانى وادى سه‌لام، ناوبانگه‌كه‌ى له‌سه‌ر ئاستى هه‌موو جیهانه، بەجۆرێك یونسكۆ به فه‌رمى وه‌ك شوێنه‌وارێكى كلتورى و مێژوویى تۆمارى كردووه.
گه‌وره‌ترین گۆڕستانى مێژوو
له گۆڕستانى وادى سه‌لام ژماره‌ى گۆڕه‌كان سه‌رسوڕهێنه‌ره، ژماره‌ى زیاتر و زیاترى گۆڕ له‌خۆده‌گرێت، شه‌ش ملیۆن گۆڕ له خۆده‌گرێت به موسوڵمان و نا موسوڵمانه‌وه، گۆڕستانه‌كه دوو جۆر ئارامگا بۆ مردووان له خۆ ده‌گرێت، هه‌ندێك له گۆڕه‌كان به‌رزییان 80 سانتیمه‌تره، جۆرێكى دیكه‌یان ناوى گۆڕى سه‌رادیبه(ژێر زه‌مین) به قوڵایى 5 بۆ 8 مه‌تر له ژێر زه‌ویدایه.
له باشوورى گۆڕستانه‌كه مه‌زارگاى عه‌لى كوڕى ئه‌بوتالیب خه‌لیفه‌ى موسڵمانان هه‌یه(بەپێی بڕوای شیعەکان)، رۆژهه‌ڵاتى وادى سه‌لام له‌سه‌ر رێگاى نه‌جه‌فه، ئه‌و رێگایه‌ى ده‌چێت بۆ كه‌ربه‌لا، له باكووریش سنووره‌كه‌ى له ته‌نیش گه‌ڕه‌كى ئه‌ندازیارانه، له رۆژئاواش ده‌گاته سه‌ر ده‌ریاچه‌ى كۆنى نه‌جه‌ف.
سه‌رچاوه مێژووییه‌كان جه‌خت له‌وه ده‌كه‌نه‌وه كه گۆڕستانى وادى سه‌لام له 1400 ساڵ پێش ئێستاوه به‌كارهێندراوه بۆ ناشتنى مردووه‌كان، له‌ماوه‌ى شه‌ڕى عێراق له دواى ساڵى 2003 رۆژانه 300 ته‌رم له گۆڕستانه‌كه‌دا ده‌نێژران، له ساڵى 2010 ژماره‌ى ئه‌و مردووانه‌ى رۆژانه له گۆڕستانه‌كه‌دا ده‌نێژران بۆ 100 كه‌س كه‌مبوونه‌وه، له ساڵى 2014 به‌هۆى زۆرى ژماره‌ى مردووانه‌وه گۆڕستانه‌كه سنوورى شارى نه‌جه‌فى تێپه‌ڕاند.
گێڕانه‌وه دینییه‌كان
به‌پێى چه‌ند گێڕانه‌وه‌یه‌ك مێژووى گۆڕستانه‌كه ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ پێش ئیسلام، وادى سه‌لام به تایبه‌ت له نێو شیعه‌كاندا ناوبانگى زۆره، زۆرینه‌یان خه‌ون به‌وه‌وه ده‌بیینن كه مردن له‌و گۆڕستانه بنێژرێن، به‌هۆى ئه‌وه‌ى بڕوایان وایه گۆڕى ئیمامى عه‌لى له‌وێیه.
شیعه‌كان ده‌ڵێن، ناوى سه‌لام بۆ گۆڕستانه‌كه ماناى وایه هه‌ر كه‌سێك له‌وێ بنێژرێت ئه‌شكه‌نجه‌ى ناو گۆڕ نابینێت، هه‌روه‌ك به‌شێكى دیكه‌یان ده‌ڵێت، گۆڕستانه‌كه شوێنى سوجده‌ى فریشته‌كانه بۆ ئاده‌م، هه‌روه‌ك هه‌ندێكیان ده‌ڵێن، گۆڕستانه‌كه گۆڕى چه‌ند پێغه‌مبه‌رێكى تێدایه وه(هود، ساڵح، ئاده‌م، نوح) چه‌ند سه‌رچاوه‌یه‌كى مێژوویى شیعه‌كان ده‌ڵێن، حه‌زره‌تى ئیبراهیم وادى سه‌لامى كڕیوه بۆ به‌خاكسپاردنى ئه‌هلى چاكه.
ئه‌گه‌رچى زۆرینه‌ى مردووه‌مان له مه‌زهه‌بى شیعه‌ن به‌ڵام موسڵمانى سوننه‌ش له گۆڕستانه‌كه ده‌نێژرێن، گۆڕستانى وادى سه‌لام ته‌نها موسڵمانانى تێدا نانێژرێت به‌ڵكو چه‌ندین مه‌سیحیش له گۆڕستانه‌كه‌دا نێژراون. وادى سه‌لام هه‌روه‌ها گۆڕى مه‌لیكى سه‌فه‌وییه‌كان و حه‌مدانییه‌كان و جه‌لائیرییه‌كانى تێدایه، هه‌روه‌ها گۆڕى ئه‌و بریتانییانه‌ى له بیسته‌كانى سه‌ده‌ى رابردوو له عێراق مردن، له وادى سه‌لامه، گۆڕى هندییه‌كانیشى تێدایه كه له كۆندا هاتوونه‌ته عێراق.
ته‌فسیرى ئه‌فسانه
چه‌ند گێڕانه‌وه‌یه‌كی كه ده‌ڵێن، خه‌ڵكى نوریان بینیوە له‌نێو گۆڕه‌كانى وادى سه‌لام، ده‌ڵێن، كه نوره‌كان بۆ گۆڕى چاكه‌كاران دێن كه له گۆڕستانه‌كه‌دا نێژراون، به‌ڵام ده‌وترێت راستییه‌كه‌ى ئه‌وه‌یه كه له ساڵانى شه‌ڕى عێراق-ئێران، هه‌ڵاتووه‌كان له شه‌ڕ له گۆڕستانه‌كه خۆیان ده‌شارده‌وه ناچار ده‌چوون تا به‌ره‌به‌یان ئاگر بكه‌نه‌وه بۆ خۆگه‌رمكردنه‌وه.