ڕاپۆرتی عیراق

05:09 - 14/11/2020

ئایا هاوپەیمانی دارایی نێودەوڵەتی عێراق لە قەیران ڕزگار دەکات؟‌

پەیسەر

دوای چەندین مانگ کێشمەکێش لە نێوان حکومەتی و پەرلەمانی عێراق، دواجار لە 12 تشرینی دووەم یاسای کورتهێنانی بوجە پەسەند کرا، بەپێی یاساکە ڕێگە دەدرێت بە عێراق 12 تریلیۆن دینار"10 ملیارد دۆلار" قەرز بکات، ئەم بڕەش تەنها بەشی سێ مانگی موچەی موچەخۆرانی حکومەت دەکات. حکومەتی عێراق لەهەمان کاتدا بەدوای سەرچاوەی دیکەی پارەدا دەگەڕێت.

هاوپەیمانێتییە نوێیەکە پارە دزروەکانی عێراق دەگەڕێنێتەوە
عەلی عەلاوی، وەزیری دارایی، لە بەرواری 4 تشرینی دووەمدا ڕایگەیاند هاوپەیمانی دارایی نێودەوڵەتی تازە دەمەزراو یارمەتی عێراق دەدات 150 ملیار دۆلاری دزراو لە ماڵ و موڵکی عێراق  لە دوای 2003 ەوە بگەڕێنێتەوە، باسی لەوەش کرد پارەکە دەستپێردرێت بە بانکەکانی دەرەوە و عەرەبی و ئەم هاوپەیمانێتیە  لە ڕووی تەکنەلۆجی و پسپۆریەوە یارمەتی ئابوری عێراق  دەدات.

ئامانج و بەشدارانی هاوپەیمانێتییەکە
لە کاتێکدا مستەفا کازمی سەرۆک وەزیرانی عێراق و ژمارەیەک لە وەزیرەکان لە لەندەن بوون، هاوپەیمانێتییەکی دارایی نێودەوڵەتی بە ناونیشانی گروپی پەیوەندیە ئابوریەکای عێراق دامەزرا، ئەم گروپە لە وڵاتانی جی-7، سندوقی پارەی نێدەوڵەتی (IMF)، بانکی جیهانی، بانکی ئەوروپا بۆ بنیاتنان و گەشەپێدان، وەزارەتی دارایی عێراق، بانکی ناوەندی عێراق و لیژنەی دارایی پێکهاتووە.

ئەم هاوپەیمانێتیە هەر سێ مانگ جارێک کۆدەبێتەوە بۆ چاودێریکردنی ئەو پێشکەوتنانەی ڕویانداوە لە ئابوری عێراقدا، و نەخشە ڕێگایەک دەخاتە بەردەست بۆ ئەولەویەتی چاکسازی، پشتگیری نێودەوڵەتی و سودوەرگرتن لە پسپۆڕانی نێودەوڵەتی بۆ زیاتر جێگیرکردنی ئابووری و گۆڕانی ژیاری لە گەشەکردنی ئابووریدا. ئەم هاوپەیمانێتیە بۆ ماوەی سێ ساڵ چالاک دەبێت.

قەیرانی دارای لە عێراقدا
عێراق دوای کەمبوونەوەی نرخی نەوت بەهۆی بڵاوبوونەوەی پەتای کۆلێرا، ڕووبەڕووی قەیرانێکی دارایی تاقەتپڕوکێن بوویەوە. بەگوێرەی بوجەی ساڵی 2020، عێراق پێویستی بە 62 ملیار دۆلارە و 45.8 ملیار دۆلاری بۆ موچەی کارمەندانی گشتی حکومی و خانەنشینەکانن و هاوکاری جڤاکی ئەوانە، لە کاتێکدا 6.6 ملیار دۆلار بۆ دانەوەی قەرزە ناوخۆیەکان و قەرزەکانی ترە، ئەوەشی دەمێنێتەوە بۆ کۆمپانیا نەوتییەکانی دەرەوە و بەرنامەی پێدانی خۆراک بە هاوڵاتیان، هاوردەکردنی کارەبا و دابین کردنی خەرجی هەندێک لە وەزاتەکان بەکاردەهێنرێت.

عەلاوی لە 4ی تشرینی دووەمدا بە کەناڵی ئەلعێراقیەی راگەیاند، ئەم هاوپەیمانێتیە پسپۆڕ لە سێکتەری بەڕێوەبردنی ئابووری دابین دەکات و ئەوان وەک ڕاوێژکاری حکومەت خزمەتدەکەن، بەشێوەیەکی سەرەکی کار لەسەر جێگیری ئابوری و گەشەپێدانی کەرتی حکومی و تایبەت دەکەن. ئاماژەی بەوەشدا عێراق ئەم قەیرانە ئابوریە قورسە تێدەپەڕینێت چونکە ئابوری وڵات لە کۆنترۆڵ دەرچووە و دەبێت چاکسازی بکرێت، باسی لەوەشکرد: گەر بەمجۆرە بەردەوام بێت، دەکرێت ببێتە هۆی نائارمی سیاسی و ئەمنی.

 

بەرژەوەندی وڵاتان لە یارمەتیدانی عێراقدایە
عەلاوی گوتی لە بەرژەوەندی وڵاتندایە یارمەتی عێراق بدەن و ئابوریەکەی بخەنە سەر ڕێگەی راست، بەتایبەت ئەم وڵاتە وەک بازاڕێکی ئومێدبەخش بۆ وەبەرهێنانی رۆژئاوا دروستبووە.
 وەزیری دارایی باسی لەوەشکرد ئەم هاوپەیمانێتیە یارمەتی عێراق دەدات بۆ لێکۆڵینەوە لە پارە دزراوەکانی پێش و دوای 2003 کە بە زیاتر لە 150 ملیار دۆلار دادەنرێت.

هاوپەیمانێتیە داراییەکانی پێشوو
لە دانیشتنی تۆکیۆی ئایاری 2016 دا، گروپی جی-7 بۆ  پشتگیریکردنی عێراو لە ئاستی ئابوری و دارای، هاوپەیمانێتیەکی دارای دروستکرد و 5.2 ملیار دۆلار قەرزیدا بە عێراق لە ڕێگەی سندوقی دراوی نێودەوڵەتیەوە، لەگەڵ بەرنامەیەکی چاکسازی دوو مانگە. هەروەها لە تشرینی دووەمی 2018دا کۆنفرانسێک لە کوێت بۆ بنیاتنانەوەی عێراق بەڕێوەچوو.

ڕێککەوتنی ئۆپیک+
عێراق ئەندامێکی ئۆپیکە و ڕێککەوتنیشی لەگەڵ وڵاتانی تری دەوڵەمەند بە نەوتی نا-ئۆپیک وەک روسیا و ئازەربایجان واژۆکردوە و ناسراوە بە ڕێککەوتننامەی "ئۆپیک+". قۆناغی دووەمی ئەم ڕێککەوتننامەیە داوای لە عێراق کردوە بەرهەمهێنانی نەوت کەمبکاتەوە بۆ 849000 بەرمیل نەوت لە ڕۆژێکدا. 93٪ بوجەی عێراق پشت بە داهاتی نەوت دەبەستێت، بەمەش بوجەی مانگانەی عێراق لە 6.4 ملیار دۆلارەوە کەمیکردوە بۆ 3.5 ملیۆن دۆلاری مانگانە بەهۆی کەمبونەوەی بەرهەمهێنانی نەوت و دابەزینی نرخەکەیەوە. لەم ڕوەوە عێراق بۆ دابینکردنی بوجەی سەرەتای خۆی مانگانە پێویستی بە 5.16 ملیار دۆلارە.

کۆرۆنا زۆربەی وڵاتانی توشی قەیرانی دارایی کردوە
ئەحمەد ئەلحاج، ئەندامی لیژنەی دارای، کە بەشێکە لەم هاوپەیمانێتیە تازە دروستبووە، بە ئەلمانیتۆری ڕاگەیاند ، هاوپەیمانی دارای نێودەوڵەتی  ڕازیبووە لەسەر مەرجەکانی پەیماننامەی  ئۆپیک+ و لەماوەی چەند ڕۆژی داهاتوودا ڕاوێژ لە نیوان وڵاتاندا دەستپێدەکات، هاوپەیمانێتیەکە ڕاوێژیکاری بەبێ قەرزی بەلاوە پەسەندە، چونکە زۆربەی وڵاتانی دنیا بەهۆی بڵاوبوونەوەی پەتای کۆلێراوە بەدەست قەیرانی دارایەوە دەناڵێنن.

ئەلحاج ئاماژەی بەوەشدا عێراق پەیوەندیکردوە بە پسپۆڕانی نێودەوڵەتیەوە چونکە جێبەجێکردنی ڕێگەچارە پێشنیارکراوەکان لەلایەن زانکۆکانی عێراقەوە بۆ چارەسەری قەیرانی دارای گونجاو نییە.
قەرزەکانی عێراق تا مانگی ئەیلول 133.3 ملیار دۆلار بووە.

ڕێگەچارەی حکومەتەکەی کازمی
حکومەتەکەی کازمی ڕاپۆرتێکی بۆ چاکسازی ئابوری بڵاوکردۆتەوە سەبارەت بە چارەسەرکردنی کێشەکانی کەرتی نا-نەوتی، کەمکردنەوەی پشت بەستن بەنەوت بە ڕێژەی 93٪ لەماوەی سێ ساڵدا و چالاکردنەوەی ڕۆڵی  کەرتی تایبەت.

 سەبارەت بە ڕاپۆرتەکەی کازمی، ئەحمەد تەباقچالی، مامۆستای زانکۆی ئەمریکی لە سلێمانی بە ئەلمۆنیتەری راگەیاند" ڕاپۆرتەکە ئەوە نیشانی کۆمەڵگەی جیهانی دەدات، کە عێراق جدیە لە چاکسازی ئابوری و دارای خۆیدا."

تەباقچالی جەختیلەوە کردەوە "کۆمەڵگەی نێودەوڵەتی نایەوێت وەک رابردوو چاکسازی ترسنۆکانە ببینێت و ئەم هاوپەیمانیە نوێیەش ڕەنگە سندوقی نەختێنەی نێودەوڵەتی ڕازیبکات بە ڕێککەوتنامەی قەرز لەگەڵ عێرقدا، کە تێیدا عێراق بتوانێت هەلی دەستکەوتنی قەرزی هەبێت لەوڵاتانی دەرەکی و بە پشتگیری سندوقی دراوی نیودەوڵەتی."

 مامۆستاکەی زانکۆ ئاماژەی بەوەشدا   "ئەم هاوپەیمانێتیە لە بواری تەکنەلۆجی و حکومداری یارمەتی عێراق دەدات و لەو ڕێگەیەوە دەتوانێت داهاتە نا-نەوتییەکان وەک داهاتی دارایی و خاڵە سنورییەکان بخاتەژێر ڕکێفی خۆیەوە، عێراق بەبێ هاوپەیمانی تازە ناتوانێت بەرگەی قەرزی زیاتر بگرێت."

ڕێگەچارەکانیش وەک کاڵاکان هاوردە دەکرێن
نەبیل مەرسومی، پرۆفیسۆری ئابوری لە زانکۆ بەسرە بە ئەلمانیتۆری راگەیاند " دروستکردنی ئەم هاوپەیمانێتیە مانای وایە  دامەزراوەی راوێژی ئەنجومەنی وەزیران  بێکاریگەرە و کارمەندانی ئابوری لە وەزارەتەکانی دارایی و پلاندانان نەیانتوانیوە ڕێگەچارەی کاریگەر بخەنە بەردەست بۆ چارەسەری قەیرانی دارای."

مەرسومی رەخنەی ئەوەشی گرت " ڕێگەچارەکانیش وەک کاڵاکان لە دەرەوە هاوردە دەکرێن و تەنانەت ئەگەر حکومەت کاغەزی سپیش واژۆ بکات لەگەڵ دەرەوە، دەکرێتە هەنگاوێکی گرنگ لە گۆڕانکاری ئابوریدا."