ڕاپۆرتی عیراق

04:26 - 10/11/2020

دوای پێنج ساڵ لە مەرگی ئەحمەد چەلەبی، گەڕان بەدوای هۆكاری مردنەكەیدا‌

پەیسەر

گەرچی بە عەرابی لابردنی سەدام حسین ناوبانگی پەیداكردبوو، بەڵام لەجێگەیەكدا گیانی سپارد كە تا ئێستاش جێگەی پرسیارە، ئەحمەد چەلەبی ناوێكی دیارو كەسایەتییەكی نێو كایەی گۆڕانكارییەكان، پێنج ساڵ پێش لە ئێستا لەنێوماڵەكەی خۆیدا لە شاری بەغداد ئەحمەدچەلەبی بە نۆبەی دڵ گیانی لەدەستدا، ئەو مەرگە لەناكاوە بووە جێگەی سەرنجی میدیاكان و گومانیان لەسەر دروستكرد.

پێنج ساڵ بەر لە ئێستا و لە رۆژی 3 تشرینی دووەمی ساڵی 2015 سیاسەتمەداری عێراقی ئەحمەد چەلەبی سەرۆكی لیژنەی دارایی لە ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراقگیانی لەدەستدا، هەواڵی مەرگی لەناكاوی ئەو كەسایەتیە كە باری تەندروستی زۆر باش بوو، چەندین قسەوباسی بەدوای خۆیدا هێناو دیارترینیان پەردەپۆشكردنی گەندەڵییە داراییەكانی عێراق بوو، چوون ئەو ماوەیەك پێشتر ڕایگەیاندبوو كە پەردە لەسەر زۆر شت لادەدات.

ئەحمەد مەساری پەرلەمانتاری پێشووی عێراق بە جەزیرەی گوتووە:  ئێمە وەك عەڕابی لادانی سەدام حسین و ڕژێمەكەی سەیرمان كردووە، ئەو گەرچی تۆوی جیاوازی نەتەوایەتی چاند بەڵام بەهیچ شێوەیەك لە كارەكەیدا جیاوازیی نەدەكرد، ئەو دەڵێت چەلەبی پیاوی ئابووری بوو، توانایەكی لەڕادەبەدەری هەبوو لەو بوارەدا.

چەلەبی لەبارەی گۆڕانكارییەكانی عێراق دەكات دەڵێت: ویستماندەوڵەتی عێراق بكەین بە وڵاتێك كە دامەزراوەو دیموكراتی بێت، بەڵام دواجار دەوڵەتێكی گەندەڵ و شكستخواردوومان بونیادنا، بەجۆرێك ڕژێمی سەدام حسین سەرەڕای هەموو ئابڵۆقەكانی سەری لەوەی ئێمە باشتر بوو.

وەك باس دەكرێت كاتێك چەلەبی سەرۆكی لیژنەی دارایی بووە بەدواداچوونی كردووە بۆ سەرجەم گرێبەستەكان و داهات و خەرجییەكان، وەك سومەیدەعی دەڵێت چەلەبی چەندین كەیسی كارەساتباری لەو بوارەدا ئاشكرا كردووە.

سومەیدەعی دەڵێت: لەمانگەكانی كۆتایی ژیانی چەلەبیدا دەرخستنی گەندەڵییە گەورەكانی عێراق  دۆسیەكانی ئەو بوارە بەتەواوی چەلەبی سەرقاڵ كردبوو. ئەو پێی وابوو گەندەلی دارایی سەرجەم كایەكانی عێراقی گرتبوویەوە.

 ئەو چاودێرە سیاسیە پێە وایە ئەگەر چەلەبی بمایە  دەبوو هۆی ئابڕووبردنی یاساو دەستەی دەستپاكی و لەنێو ڕای گشتی عێراقیدا ئابڕووی پێوە نەدەهێشتن، بەڵام كاتێك دەستی بەكارەكانی دەكرد جووڵەیەكی زۆر لەبەرامبەری دەكراو تەنانەت دەزگاكانی ڕاگەیاندن و میدیاكانیش لە دژی دەكەوتنە كار، سوكایەتییان پێدەكردو تۆمەتی جۆراوجۆریان دەخستە پاڵ.

ئەو چاودێرە سیاسیە باس لەوەدەكات چەندین دۆسیەی گەندەلی داواتە مەرجەعیەتی باڵای شیعەكان و بانكی نێودەوڵەتی و تەنانەت بانكی ئەمەریكیش.بەڵام هیچیان دەروویەكیان بۆ ئەو نەدەهێشتەوە.

ئینیتیفاز قەنبەر كەسێكی نزیك لە چەلەبی باس لەوە دەكات لەبەر ئەوەی ئەحمەد چەلەبی شارەزاییەكی زۆر باشی لەبارەی ئابوورییەوە هەبوو.شارەزاییەكەشی لە ئاستی نێو دەوڵتیدا بوو دەیزانی چی گەندەڵییەك لە عێراقدا دەگوزەرێت. ئەو دەیویست ئەو دۆسیەیانە لەگەل سیاسیەكانی عیراق بە لەسەرخۆیی چارەسەر بكات بەڵام بۆی نەكرا .

 

نەیارەكانیش قسەیان هەیە
لەگەل ئەوەشدا ئەوانەی كە نەیاری ئەحمەد چەلەبی بوون بە پێچەوانەی ئەم بۆچوونانە دەڵێن ، گەرچی كەسایەتیەكی سیاسی بوو، بەڵام ئاڵۆز و جێگەی پرسبار بوو، كەسانی لەو شێوەیەش ناتوانن بەگژی گەندەڵیدا بچنەوە، بۆپشتیوانی بۆچوونەكانیان نموونەی كەسە نزیكەكانی دەكەن و پێیان وایە تێوەكلاون لە سپیكرنەوەی پارەدا و گەندەلی زۆریان ئەنجام داوە.

ئەحمەدی حاجی ڕەشید ئەندامی لیژنەی دارایی لە ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق بە جەزیرەی گوتووە: ئەحمەد چەلەبی رۆڵی گەورەی هەبووە لە ئاشكراكردنی گەندەڵی و پارە سپیكردنەوەو باج و داهاتە گومرگیەكاندا.
محەمەد ڕەحیم سەرۆكی دامەزراوەی بیت نەهرەین رایگەیاندووە زۆرینەی ئەو گەندەڵییانە لەبەرژەوەندی حیزبەكان كراون.

بە پێی ڕاپۆرتەكەی جەزیرە تا 2011 تەنها  300 كۆمپانیای گۆڕینەوەی دراو هەبوون، بەڵام لە دوای پەیدا بوونی داعش لە 2014 زیادیان كردووە بۆ 2000 كۆمپانیای گۆڕینەوەی دراو و لە ئێستاشدا ژمارەیان زیادیكردووە بۆ 2500 كۆمپانیاو هیچیشیان باج بە حكومەت نادەن، ئەوەش بە یەكێك لە ڕیگاكانی بردنە دەرەوەی پارە ئەژمار دەكرێت و چەلەبی پێی وابوو ئەو كۆمپانیایانە كاریان ئەوەی پارەی نایاسایی ڕەوانەی دەرەوەی ولات دەكەن.

 عێراق بەرەو مایەپووچی:
ئەحمەدی حاجی رەشید باس لەوە دەكات كە چەلەبی 10 ساڵ بەر لە ئێستا پێشبینی ئەوەی دەكرد، كە عێراق بەرەو مایەپووچی دەچێت و ئەوەتا لە ئێستادا توانای دابینكردنی مووچەی فەرمانبەرەكانی نییە.
هەربۆیە چاودێرانی سیاسی لە عیراق پێیان وایە مردنی چەلەبی هەروا ئاسان نیەو ئاسۆشێدتپرێس كاتی خۆی نوسیبووی مەرگی چەلەبی ئاڵۆزە.

كیشەی مردنەكەی:
چاودێران پێیان وایە بەدواداچوونەكانی چەلەبی بۆ گەندەڵییە داراییەكان، ئاشكراكردنی دۆسیەكان، لەوانەیە بووبێتە هۆی ئەوەی كە ڕووبەڕووی مەرگێكی لەناكاو ببێتەوە،بەشێكی زۆر لە چاودێران پێیان وایە كە لەوانەیە چەلەبی دەرمانخوارد كرابێت، لەبەر ئەوەی دەستی بۆ دۆسیە مەترسیدارەكان بردووە، بەڵام سەیر لەوەدایە دوای پێنج ساڵ لە مردنی ئەو كەسایەتییە هیچێك لەو بارەیەوە دەرنەكەوتووە.

ئەحمەد حاجی رەشید بە جەزیرەی گوتووە: تەندروستی چەلەبی زۆر باش بوو، رۆژانە وەرزشی دەكرد، بایەخی زۆری بە تەندروستی خۆی دەدا، هیچ كاتێك نەمانبیست باسی نەخۆشی و ناساغی خۆی بكات، خاوەنی جەستەیەكی باش بوو، بۆیە مەرگی چەلەبی بەلایەوە ئاسایی نیەو لە تاریكیدا ماوەتەوەو سەیریش لەوەدایە هیچ دەزگایەكی هەواڵگری و دامەزراوەیەكی عێراقی ئەو نهێنییەیان ئاشكرانەكردو مەرگی چەلەبی هەروا بە شاراوەیی ماوەتەوە.

قەنبەریش باس لەوە دەكات مردنی ئەحمەد چەلەبی چەندین نهێنی و لایەنی نهێنی تێداهەیە، ئەو باوەڕی وایە چەلەبی نەمردووە تیرۆر كراوە، ئەو بەڵگەی ئەوە بۆ قسەكانی دەهێنێتەوەكە پێشتر هەڕەشەی لێكراوەو بەشێكی زۆر هەرەشەكانیش لەلایەن بەرپرسانی سیاسی باڵاوە بووە.