02:53 - 07/11/2020
ئه‌مریكا و هاوپه‌یمانه‌كانی هێزه‌كانیان ده‌گه‌ڕێنێته‌وه به‌غدا و خوارووی عێراق
دوای ئه‌وه‌ی چه‌ند
جارێك موشه‌كباران له به‌غدا كرا، ئه‌مریكا پرسی كشانه‌وه‌ی كونسوڵخانه‌كه‌ی
وروژاند و به‌شێك له بنكه‌كه‌كانی له ناوه‌ڕاستی عێراق
چۆڵكرد، له ئێستادا ئه‌مریكا و هاوپه‌یمانه‌كانی ده‌یانه‌وێت هێزه‌كانیان بگه‌ڕێننه‌وه
دوو بنكه له خواروو و ناوه‌ڕاستی بكه‌نه‌وه، له‌سه‌ر ئه‌م هه‌وڵه‌ش هادی عامری
هه‌ڕه‌شه ده‌كات و هۆشداری ده‌داته ئه‌مریكا.
به‌پێی
زانیارییه‌كانی په‌یسه‌ر، هێزه‌كانی ئه‌مریكا، ده‌یانه‌وێت دوو بنكه‌ی سه‌ربازی
هاوپه‌یمانی دژی داعش له كه‌ی وه‌نی شاری كه‌ركوك و و بنكه‌یه‌كی سه‌ربازی دیكه له شاری به‌غدا و
نزیك كونسوڵخانه‌ی ئه‌مریكا بكه‌نه‌وه.
زانیارییه‌كان
ئاماژه به‌وه‌ده‌ده‌ن، كه هه‌وڵی گه‌ڕانه‌وه و دانانی ئه‌و هێزانه له خواروو
و ناوه‌ڕاستی عیراق، به‌رهه‌می رێككه‌وتنی نێوان مسته‌فا كازمی سه‌رۆكوه‌زیرانی
عێراق و ئه‌مریكا و ئه‌وروپایه.
رێككه‌وتنی
نێوان كازمی و ئه‌مریكا و هاوپه‌یمانه‌كان بۆ گه‌ڕانه‌وه‌ی هێزه‌كان بۆ خواروو
ناوه‌ڕاستی عێراق، ئاڵنگارییه‌كی نوێیه له نێوان به‌شێك له لایه‌نه‌كانی شیعه
و ئێران له‌لایه‌ك و كازمی و ئه‌مریكاش له‌لایه‌كی تر. ئه‌مریكا نایه‌وێت هێزه‌كانی
حه‌شدی شه‌عبی به چه‌مك و قه‌باره‌ی ئێستایان له گۆڕه‌پانی سه‌ربازی و سیاسی
عێراقدا بونیان هه‌بێت، به‌شێكی زۆری لایه‌نه‌كانی شیعه و ئێرانیش دژی هه‌ر هه‌ولێكن
بۆ له‌قاڵبدان و بچوكردنه‌وه‌ی حه‌شد.
دژی گه‌ڕانه‌وه‌ی
ئه‌و هێزانه و دانانی بنكه‌ی سه‌ربازی له خواروو و ناوه‌ڕاستی عێراق، هادی عامری
سه‌رۆكی هاوپه‌یمانی فه‌تح كه یه‌كێكه له‌و سه‌ركردانه‌ی نزیكه له ئێران و یه‌كێكیشه
له به‌رپرسانی هێزه‌كانی حه‌شدی شه‌عبی، هه‌ڕه‌شه و هۆشداری داوه‌ته ئه‌مریكییه‌كان،
به‌ڵام هاوپه‌یمانان و ئه‌مریكییه‌كان سورن له‌سه‌ر گه‌ڕانه‌وه‌ی هێزه‌كان بۆ
خواروو و ناوه‌ڕاستی عێراق.
چه‌ندین جار
كونسوڵخانه‌ی ئه‌مریكا له شاری به‌غدا كرایه ئامانجی میلیشیا شیعه‌كان و موشه‌كباران
كرا، سه‌رباری چه‌ندین جار هۆشداریدان به حكومه‌تی عێراق، به‌ڵام نه‌توانرا ئه‌و
كێشه‌یه چاره‌سه‌ر بكرێت، بۆیه ئه‌مریكا بڕیاریدا كونسوڵخانه‌ی خۆی له‌به‌غدا
بكشێنێته‌وه، ئه‌وه‌ش نیگه‌رانی زۆری حكومه‌تی عێراقی به دوای خۆیدا هێنا و هه‌وڵه
دیبلۆماتییه‌كانی ده‌ست پێكرد بۆ وازهێنان له‌و بیرۆكه‌یه و په‌شیمان بوونه‌وه
لێی.
هه‌ر له‌گه‌ڵ
بڕیاری كشانه‌وه‌ی كونسوڵخانه‌كه‌ی، ئه‌مریكا به شێك له هێزه‌كانی برده سنوری
هه‌رێمی كوردستان و له‌و چوارچێوه‌یه‌شدا به‌شێك له بنكه‌كانی بەغداو وکەرکوک وتکریت كه بنكه‌ی هاوپه‌یمانان بوو دژی داعش چۆڵكرد.
حكومه‌تی عێراق به رابه‌رایه‌تی كازمی له‌كاتی
كشانه‌وه‌ی هێزه‌كانی ئه‌مریكا له خواروو و ناوه‌ڕاستی عێراق، چه‌ندین هه‌وڵی دیبلۆماسیدا له‌گه‌ڵ ئه‌مریكا و
هاوپه‌یمانان بۆ پێداچوونه‌وه به بڕیاره‌كانی كشانه‌وه و ئه‌وكاتیش رایگه‌یاند:داخستنی باڵیۆزخانه‌ی ئه‌مریكا له به‌غدا، عێراق دووچاری قه‌یرانی
راسته‌قینه ده‌كات و لێكه‌وته‌ی ترسناكی ده‌بێت، ئه‌وه‌ش ده‌بێته هۆی داڕمانی
راسته‌وخۆی ئابووری، چونكه زۆربه‌ییارمه‌تییه داراییه‌كان بۆ عێراق له‌رێگه‌ی ئه‌مریكاوه‌یه.
له ئێستاداخواستی ئه‌مریكا و هاوپه‌یمانه‌كان
ئه‌وه‌یه كۆتایی به حه‌شدی شه‌عبی بهێنرێت له عێراق، بۆ ئه‌مه‌ش فشارێكی زۆری
خستوه‌ته سه‌ر كابینه‌كه‌ی كازمی تا له رێگه‌ی یاساوه ئه‌و هێزانه كۆنتڕۆل
بكا، به‌ڵام به‌شێك له هێزه شیعه‌كان كه كاریگه‌ری گه‌وره‌یان له گۆڕه‌پانی
سیاسی و سه‌ربازی له عێراق هه‌یه، هه‌موو هه‌وڵێك ده‌ده‌ن دژی ئه‌و خواسته‌ی ئه‌مریكا
و هاوپه‌یمانه‌كانی، هه‌ر بۆیه هه‌ڕه‌شه‌ی هادی عامری و به‌شێك له‌هێزه‌كانی حه‌شد
له ئه‌گه‌ری گه‌ڕانه‌وه‌ی بنكه سه‌ربازیییه‌كانی ئه‌مریكا وهاوپه‌یمانه‌كان سه‌ره‌تای
سه‌رهه‌ڵدان ململانێكییه‌كی نوێیه له‌نێوان ئه‌مریكاو ئێران. كه یه‌كلابوونه‌وه‌ی
هه‌ڵبژاردنه‌كان ئه‌مریكا و ده‌ستنیشانكردنی سه‌رۆكێكی نوێ ئه‌م ئاڵنگارییانه
روونتر ده‌رده‌كه‌وێت له رۆژانی داهاتوو.