ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست

05:37 - 07/09/2020

دوای ته‌واوبوونی گرێبه‌سته‌كانیان چه‌كداره‌ به‌كرێگیراوه‌كانی توكیا ده‌گه‌ڕێنه‌وه‌ سوریا‌

پەیسەر

روانگه‌ی سووری بۆ مافه‌كانی مرۆڤ، ڕایگه‌یاند ژماره‌یه‌كی دیكه‌ له‌ چه‌كداره‌ به‌كرێگیراوه‌كانی سوریا كه‌ سه‌ر به‌ توركیان له‌ لیبیاوه‌ دوای ته‌واوبوونی گرێبه‌سته‌كانیان گه‌ڕێنراوه‌نه‌ته‌وه‌ بۆ ئه‌ستانبوڵ و له‌وێشه‌وه‌ به‌ره‌وئه‌و ناوچانه‌ی كه‌ له‌ژیر ده‌سه‌ڵاتی خۆیدایه‌ له‌ رۆژئاوای كوردستان ده‌یانگه‌ڕێنیێته‌وه‌، وه‌ك ڕوانگه‌ی سووری باسی ده‌كات ژماره‌یه‌ك منداڵیشیان تێدایه‌.

به‌ پێی راپۆرته‌كه‌ی ڕوانگه‌ی سووری ژماره‌ی ئه‌و چه‌كدارانه‌ی كه‌ توركیا بردونی بۆ لیبایبا و ئێستا گرێبه‌سته‌كانیان كۆتایی هاتووه‌ و گه‌ڕێنراونه‌ته‌وه‌ ژماره‌یان 6700 كه‌سه‌و تا ئێستا گه‌ڕێنراوه‌نه‌ته‌وه‌ بۆسوریا، هه‌روه‌ها باسی له‌وه‌ش كردووه‌ نزیكه‌ی 350منداڵێان تێدایه‌، كه‌ ته‌مه‌نیان له‌ خواری 18 ساڵانه‌وه‌یه‌.

ڕاپۆرته‌كه‌ی ڕوانگه‌ی سووری جه‌خت له‌سه‌ر ئه‌وه‌ ده‌كاته‌وه‌ به‌ هۆی بارودۆخی خراپی دارایی سوریا ژماره‌یه‌كی زۆر گه‌نجانی ئه‌و وڵاته‌ ڕوویانكردووه‌ته‌ گروپه‌ چه‌كداره‌كانی سه‌ر به‌ توركیاو ئه‌وانیش له‌ ڕێگه‌ی خۆیانه‌وه‌ ده‌یانگوازنه‌وه‌ بۆ توركیاو له‌و ێشه‌وه‌ ڕه‌وانه‌ی لیبیایان ده‌كه‌ن . وه‌ك ڕاپۆرته‌كه‌ باسی ده‌كات ژماره‌ی ئه‌و چه‌كداره‌ به‌كرێگیراونه‌ زیاترن له‌ 17 هه‌زار كه‌س.

به‌پێی سه‌رچاوه‌ هه‌واڵییه‌كان توركیا له‌ ڕێگه‌ی سنووره‌ نافه‌رمیه‌كانه‌وه‌ ئه‌و چه‌كدارانه‌ ده‌گوازێته‌وه‌ بۆناو توركیا بۆئه‌وه‌ی ناویان تۆمار نه‌كرێت و پێیان نه‌زانرێت، وه‌كسه‌رچاوه‌كان باسی ده‌كه‌ن ژماره‌یه‌ك له‌و كه‌سانه‌ به‌ناو كاركردنه‌وه‌ كۆده‌كرێنه‌وه‌و ڕه‌وانه‌ی توركیاده‌كرێن و به‌ پێی گرێبه‌ستێك ده‌كرێنه‌ چه‌كدارو دواتر ڕه‌وانه‌ی وڵاتی لیبیایان ده‌كه‌ن بۆ ئه‌وه‌ی له‌دژی خه‌لیفه‌ حه‌فته‌ر به‌كاریان بهێنن.