03:26 - 30/12/2018
هه‌زاران كه‌یسی گه‌نده‌ڵی سڕپۆشكراوه
ئه‌ندامێكی لیژنه‌ی نه‌زاهه‌ی عێراقی ئاماژه به‌وه ده‌كات،
له دوای ڕووخانی حكومه‌تی به‌عسه‌وه، هه‌زاران كه‌یسی گه‌نده‌ڵی وه‌كو خۆی ماوه‌ته‌وه
و تاوه‌كو ئێستا یه‌كلاینه‌كراوه‌ته‌وه، بۆیه له پێشینه‌ی كاره‌كانماندایه ده‌ست
به هه‌ڵدانه‌وه‌ی ئه‌و كه‌یسانه بكه‌ین.
به پێی هه‌واڵێكی ئاژانسه‌كانی هه‌واڵ سه‌باح عه‌كیلی ئه‌ندامی
لیژنه‌ی نه‌زاهه و نه‌هێشتی گه‌نده‌ڵی له لێدوانێكدا ڕایگه‌یاندووه" له
ساڵی 2003ه‌وه زیاتر له 13 هه‌زار كه‌یسی گه‌نده‌ڵی ڕاگیراوه و ئیش له‌سه‌ری نه‌كراوه."
ده‌ڵێت"ئێستا كاتی ئه‌وه هاتووه، ئه‌و كه‌یسانه
هه‌ڵبده‌ینه‌وه له ڕێگای به‌رپرسانی جێبه‌جێكاره‌وه ئه‌و كه‌س و لایه‌نانه
ئاشكرا بكرێن كه تێوه‌گلاوی ئه‌و كه‌یسانه‌ن ئه‌گه‌ر له هه‌ر پۆست و پله‌یه‌كیشدا
بن.
ئه‌ندامه‌كه‌ی لیژنه‌ی نه‌زاهه له كۆتایدا باس له‌وه‌ش
ده‌كات له قۆناغی داهاتووشدا ئیشیان له‌سه‌ر ده‌كه‌ین، بێ ئه‌وه‌ی سڵ بكه‌ینه‌وه و ڕووپامایی سیاسی له‌سه‌ر قوتی خه‌ڵك بكه‌ین.هه‌رچه‌نده
ده‌زانیین كێشه و فشاری زۆریشمان ده‌كرێته سه‌ر.
هه‌فته‌ی پێشوو له به‌یاننامه‌یه‌كدا، فایق زه‌یدان سه‌رۆكی
ئه‌نجومه‌نی باڵای دادوه‌ری داوای كرد كه په‌له بكرێت له ئیشكردن دژ به نه‌هێشتنی
گه‌نده‌ڵی و ئه‌وان پشتیوانیانن.