10:57 - 16/05/2020
ژمارەیەك ئەندامی پەرلەمان داوای كۆبونەوە دەكەن
لەیاداشتێكدا بۆ دەستەی سەرۆكایەتی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق 130 ئەندامی ئەنجومەن داوای دەستپێكردنەوەی كۆبونەوەكان دەكەن، بەمەبەستی تەواوكردنی یاسای هەڵبژاردن و ئامادەكاریەكان بۆ هەڵبژاردنی پێشوەختەی پەرلەمان، ئەو پەرلەمانتارانە بەرپرسیاریەتی پەكخستنی دامەزراوەی یاسادانانیان خستۆتە ئەستۆی محەمەد حەلبوسی سەرۆكی پەرلەمان،
لە دوای كۆبوونەوە نائاساییەكەی 6/5/2020 بۆ متمانەدان بە كابینەكەی مستەفا كازمی ئەم داواكارییە بۆ كۆبوونەوەی ئاسایی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراقە، داواكاریی ئەو ژمارە پەرلەمانتارە بۆ گفت و گۆكردنە لە بارەی هەڵبژاردنی پێش وەختەلە عێراق و هەروەها دامەزراوەی یاسادانان لە عێراق.