ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست

12:59 - 28/12/2018

ئاڵای سوریا له‌ منبج هه‌ڵكرا‌

پەیسەر

ئه‌مرۆ هه‌ینی سه‌رۆكایه‌تی گشتی سوپای سوریا ئاشكرایانكردووه‌ كه‌ هێزه‌كانیان چوونه‌ته‌ ناو شاری منبجه‌وه‌ له‌ باكوری سووریا ئه‌و ده‌كه‌وێته‌ سنووری توركیاوه‌ و له‌وێش ئاڵای سوریایان هه‌ڵكردووه‌.ئه‌مه‌ش دوای ئه‌وه‌ی یه‌كینه‌كانی پاراستنی گه‌ل(یه‌په‌گه‌) له‌و شاره‌ كشانه‌وه‌.
به‌ پێی هه‌واڵێكی ئاژانسه‌كانی سوریا، له‌ به‌یاننامه‌یه‌كدا سه‌رۆكایه‌تی گشتی سوپای سوریا بڵاویانكردۆته‌وه‌." ئه‌م هه‌نگاوه‌ كاتێك نراوه‌ كه‌ هه‌موومان پابه‌ندی سوپا و هێزه‌ چه‌كداره‌كانی بۆ ئه‌وه‌ی بتوانین یه‌ك پارچه‌ی خاكی سوریا بپارێزێن.هه‌موو بستێكی سوریا له‌سه‌ر شانی ئێمه‌ به‌رپرسیاریه‌تییه‌."

له‌ درێژه‌ی به‌یاننامه‌كه‌دا هاتووه‌، هه‌موو تاكێك به‌رپرسه‌ له‌ پاراستنی ئه‌م خاكه‌، هێزه‌كانی سوپا تیرۆرستان پان و پلیش ده‌كه‌نه‌وه‌ و ناهێڵێن هیچ هێزێكی ده‌ره‌كی بستێك خاكی وڵاته‌كه‌یان داگیر بكه‌ن."
له‌ ماوه‌ی ڕابردوودا، وەكو یەكەمین كاردانەوەی حكومەتی توركیا لە دوای بڕیاری كشانەوەی هێزەكانی ئەمریكا لە سوریا وەزیری بەرگری توركیا هەڕەشەی لە ناوبردنی كوردەكانی ده‌كرد.
بەپێی هەواڵێكی ئاژانسی(ئەلعەرەبییە) وەزیری بەرگری توركیا خڵوسی ئاكار بە ئاژانسەكانی هەواڵی ڕاگەیاندووە" لەكاتێكی گونجاودا كوردە چەكدارەكان لە خەندەقەكانی خۆیان دەیاننێژین."

گووتیشی" ئێستا منبج و خۆرهەڵاتی فوراتمان لە بەردەممانە ئێمەش بە شێوەیەكی چڕ ئیش لەسەر ئەو ناوچانە دەكەین. لە كەمترین ماوەیشدا هێرش دەكەینە سەر یەكینەكانی پاراستنی گەل(یەپەگە).