ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست

06:16 - 26/12/2018

لەرێگەی گرتەیەكی ڤیدۆیەوە هەرەشە لەعادل عەبدولمەهدی دەكرێت‌

پەیسەر

ژمارەیەك كوتلەی سیاسی عێراق، لەرێگەی گرتەیەكی ڤیدیۆیەوە هەڕەشە لەعادل عەبدولمەهدی دەكەن و دەیانەوێت ناچاری بكەن بە مەرجەكانیان رازی ببێت.

 بەپێی ئەو زانیاریانەی پەیسەرپرێس لەسەرچاوەیەكی ئاگادارەوە دەستی كەوتووە،  ژمارەیەك لایەنی سیاسی عێراقی لەریًگەی گرتەیەكی ڤیدیۆی كە تێیدا گفتوگۆ لەسەر كڕینی پۆستی وەزاری دەكرێت لەكابینەكەی عادل عەبدولمەهدیدا، هەرەشەیان لێكردووە كە ئەگەر مەرجەكانیان جێبەجێ نەكات لەرێگەی ئەوگرتە ڤیدیۆیەوە شەقامی عێراقی و پەرلەمان و دادگا دەجوڵێنن بۆ ئەوەی متمانە لەكابینەكەی وەبگیردرێتەوە.

لە وەڵامدا عادل عەبدولمەهدی رایگەیاندووە، ئەو هیچ بەرپرسیاریەتیەكی بەرامبەر ئەو گرتە ڤیدیۆیە لەسەر شان نیە و ئامادەش نیە سازش بۆ ئەو لایەنانە بكات، كە وەك سەرۆك وەزیران رایگەیاندووە دەیانەوێت بەگەندەڵی و كاری نایاسایی دزە بكەنە ناو دامەزراوەكانی حكومەت.

سەبارەت بەمەرجی ئەو لایەنانە سەرچاوەكە ئاماژەی بەوەكرد، بەشێكی پەیوەندی بەپۆستی حكومیەوە هەیە و بەشێكیشی پەیوەندی بە ئاسانكاری بازرگانیەوە هەبووە...