ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست

04:42 - 31/03/2020

رۆژنامەیەكی لوبنانی: ئەمریكا هێرش دەكاتە سەر چەند بنكەیەكی حەشد‌

پەیسەر

رۆژنامەی الاخبار ی لوبنانی كە سەر بەحزبوڵایە بڵاویكردەوە كە ویلایەتەیەكگرتووەكانی ئەمریكا لەچەند كاتژمێری رابردوودا بڕیاریداوە هێرش بكاتە سەر 10 ئامانجی سەربازی چوار گروپی عێراقی.

 رۆژنامەكە دەڵێت پشتی بەزانیاری لەسەرچاوە ئەمنیەكانی عێراق بەستووە كە پەیوەندی راستەوخۆیان لەگەڵ هاوپەیمانی نێودەوڵەتی هەیە و یەكێك لەو شوێنانەش بارەگای هێزی موشەكی سەر بەرێكخراوی بەدرە بەسەرۆكایەتی هادی عامری و هەروەها بارەگاكانی سەر بەعەسائیبی ئەهلی هەق بەسەرۆكایەتی قەیس خەزعەلی و بزوتنەوەی نوجەبا بەسەرۆكایەتی ئەكرەم كەعبی و كەتیبەكانی حزبوڵا.

سەرچاوەكە بە رۆژنامە لوبنانیەكەی راگەیاندووە لایەنی كەم دە ئامانج لەپارێزگاكانی رۆژهەڵات و ناوەراست دیاریكراون و بەشێك لەسەركردە سەربازیەكانی عێراق ئاگاداری كاتی هێرشكردنەكەن

رۆژی پێنج شەممەی رابردوو هاوپەیمانی نێودەوڵەتی شەری دژی داعش لە عێراق و سوریا بەسەرۆكایەتی ویلایەتەیەكگرتووەكانی ئەمریكا رایگەیاند سەدان سەرباز و راهێنەریان خاكی عێراقیان جێهێشتووە و بارەگاكانیشیان رادەستی وەزارەتی بەرگری عێراق كردۆتەوە.