ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست

01:11 - 09/03/2020

شەمخانی بۆچی هاتە عێراق؟‌

پەیسەر

سه‌عدمه‌تڵه‌بی سه‌ركرده‌ له‌ده‌وڵه‌تی یاسا به‌په‌یسه‌رپرێسی راگه‌یاند ته‌وه‌ری سه‌ره‌كی سه‌ردانه‌كه‌ی عه‌لی شه‌مخانی ئه‌مینداری ئه‌نجومه‌نی باڵای ئاسایشی نه‌ته‌وه‌یی ئێران بۆ به‌غداد به‌شێوه‌یه‌كی سه‌ره‌كی په‌یوه‌ندی به‌پرسی بوونی سوپای ئه‌مریكاوه‌ هه‌بووه‌ له‌سه‌رخاكی عێراق و هه‌روه‌ها جوڵه‌ نوێكانی داعش و دۆسیه‌ ئه‌منیه‌كان

 

به‌ڵام له‌ته‌وه‌ری دووه‌مدا هه‌ندێك ئامۆژگاری هه‌بوو له‌پرسی پێكهێنانی كابینه‌ی حكومه‌ت و رێككه‌وتن له‌سه‌ر كه‌سێك بۆ سه‌رۆكایه‌تی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران، ئه‌و داوای یه‌كریزی نیشتمانی لێمان كرد، به‌دڵنیاییه‌وه‌ بۆ ئێران گرنگه‌ عێراق سه‌قامگیربێت.


رۆژی شه‌ممه‌ 7ی ئازار عه‌لی شه‌مخانی به‌سه‌رۆكایه‌تی وه‌فدێكی باڵای وڵاته‌كه‌ی گه‌یشته‌ به‌غداد له‌گه‌ڵ گه‌یشتنی له‌لێدوانێكی رۆژنامه‌وانیدا رایگه‌یاند گفتوگۆ ده‌كات ده‌رباره‌ی په‌یوه‌ندی دووقۆڵی و پرسه‌ گرنگ و هاوبه‌شه‌كانی نێوان هه‌ردوو وڵات.