06:23 - 18/02/2020
په‌رله‌مانتارێكی سائیرون: لایه‌نه كوردیەكان كار بۆ هێشتنه‌وه‌ی حكومه‌تی عه‌بدولمه‌هدی ده‌كه‌ن
دكتۆر ریاز مه‌سعودی ئه‌ندامی
ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق به‌په‌یسه‌رپرێسی راگه‌یاند محه‌مه‌د تۆفیق علاوی
سوره له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی كه كابینه‌ی حكومه‌ت له‌سه‌ربنه‌مای لێهاتووی بێت، بۆئه‌وه‌ی
ده‌رفه‌رتی چاكسازی له‌به‌رده‌م ئه‌م كابینه‌یه هه‌بێت.
مه‌سعودی ده‌ڵێت كوتله كوردستانیه‌كان
سورن له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی كه ئه‌گه‌ر بۆچوونیان له‌سه‌ر پێكهێنانی حكومه‌ت وه‌رنه‌گیردرێت
وئه‌وه له‌ده‌ره‌وه‌ی به‌ره‌ی پشتیوانی به‌رێز عه‌لاوی ده‌بن، به‌ڵام هه‌وڵه‌كان
به‌رده‌وامن له‌نێوان به‌رێز كاندیدی راسپێرداو و كوتله كوردستانیه‌كان به‌دڵنیاییه‌وه
ئه‌مرۆ و سبه‌ینێ ئه‌م دۆسیه یه‌كلایی ده‌بێته‌وه و له‌دوای ئه‌وه عه‌لاوی كابینه‌وزاریه‌كه‌ی
ته‌واو ده‌كات و ده‌یخاته به‌رده‌م كوتله‌سیاسیه‌كان بۆ ئه‌وه‌ی رێككه‌وتنی له‌سه‌ر
بكرێت و دواتر له ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران متمانه‌ی پێ بدرێت.
مه‌سعودی ده‌ڵێت هێزه‌شیعیه‌كاریگه‌ره‌كانی
وه‌ك هاوپه‌یمانی سائیرون و فه‌تح و حكمه و نه‌سر سورن له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی كه كابینه‌ی
نوێی حكومه‌ت هیچ وه‌زیرێكی دووباره‌ی تێدا نه‌بێت به‌تایبه‌تی وه‌زیره‌كانی كابینه‌ی
عادل عه‌بدولمه‌هدی بۆیه پێمان وایه پێویسته بنه‌ماكان له‌سه‌ر هه‌مووان جێبه‌جێ
بكرێن و هیچ كه‌سی لێبه‌ده‌ر نه‌كرێت، پێم وایه له وه‌زاره‌ته سیادیه‌كانی نه‌وت
و دارایی یه‌كێكیان بۆ كورد ده‌بێت و هه‌روه‌ها چوار وه‌زیری خزمه‌تگوزاری تر ده‌درێته
كورد.
مه‌سعودی راشیگه‌یاند ئێستا
عێراق پێویستی به‌دروستكردنی كابینه‌ی نوێی حكومه‌ت هه‌یه، چونكه كابینه‌ی ئێستا
كابینه‌ی كاربه‌رێكه‌ره، به‌ڵام له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا هه‌ندێك لایه‌ن كار بۆ هێشتنه‌وه‌ی
كابینه‌ی عادل عه‌بدولمه‌هدی ده‌كه‌ن به‌تایبه‌تیش لایه‌نه كوردستانیه‌كان به‌ڵام
به‌تێپه‌ربوونی كات بۆیان ده‌رده‌كه‌وێت كه پێویسته پشتیوانی كابینه‌ی نوێ بكه‌ن.
محمود عوسمان: پێم وانیه
عه‌لاوی له‌دروستكردنی كابینه‌ی سه‌ربه‌خۆ سه‌ركه‌وتووبێت
دكتۆر محمود عوسمان سیاسه‌تمه‌داری
دیاری كورد به‌په‌یسه‌رپرێسی راگه‌یاند به‌رپرسانی عێراق ده‌ڵێن ده‌یانه‌وێت كاندیدی
سه‌ربه‌خۆ دابنێن به‌ڵام كێ پشتیوانی كاندیدی سه‌ربه‌خۆ ده‌كات، ئه‌گه‌ر حزب و
كوتله‌یه‌كی له‌پشت نه‌بێت، به‌تایبه‌تی كه دۆخی عێراق جیاوازه و هه‌موو چه‌ك و
گروپ و میلیشیای هه‌یه، كاندیدی سه‌ربه‌خۆ ده‌توانێت چی بكات و چی پێ ده‌كرێت؟
ده‌شڵێت
ده‌كرێت له‌ناو حزبه‌كانه‌وه خه‌ڵك كاندید بكرێت چونكه له‌ناو حزبه‌كان خه‌ڵكی
باش و خه‌ڵكی خراپ هه‌یه، بۆیه ده‌كرێت سود له‌كه‌سه باشه‌كان وه‌ربگیردرێت، ئه‌و
سیاسه‌تمه‌داره ده‌ڵێت عه‌لاوی بیه‌وێت و نه‌یه‌وێت ده‌بێت له‌لایه‌ك كوتله‌كان
رازی بكات و له‌لایه‌كیش خۆپیشانده‌رانی سه‌ر شه‌قام، پێشم وانیه به‌ئاسانی بتوانێت
هه‌ردوولا رازی بكات، بۆیه ره‌نگه سه‌ركه‌وتووبێت له‌دروستكردنی كابینه‌ی حكومه‌ت
به‌ڵام پێناچێت بتوانێت له‌كاره‌كانی سه‌ركه‌وتووبێت.
مه‌حمود عوسمان ده‌ڵێت
كاره‌كانی كورد دیار نین، شه‌فافیه‌ت له‌دانوستانه‌كان نیه و دێن و یه‌كتر ده‌بینن
و به‌دزیه‌وه بۆیه هیچ زانیاریه‌كی ئه‌وتۆی لانیه تا بڵێت كورد به‌كاندیدی سه‌ربه‌خۆ
رازی بێت یان رازی نه‌بێت، ناشزاندرێت عه‌لاوی چ به‌ڵێنێكی به‌كورد داوه، به‌ڵام
ئه‌وه‌ی گرنگه كورد یه‌كگرتوو بێت و یه‌ك بۆچوون بێت بۆئه‌وه‌ی بتوانن چاره‌سه‌رێك
بدۆزنه‌وه، ئه‌وه بۆ هه‌رێم گرنگه.