ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست

02:44 - 24/12/2018

عادل عەبدولمەهدی ناوی كاندیدی دوو وەزارەتی رەوانەی ئەنجومەنی نوێنەران كرد‌

پەیسەر

سەرۆك وەزیرانی عێراق ناوی دوو كاندید بۆ وەرگرتنی پۆستی وەزیری پەروەردە و پۆستی وەزیری كۆچ و كۆچبەرانی رەوانەی ئەنجومەنی نوێنەران كرد.

بەپێی نوسراوێكی ئەنجومەنی وەزیرانی عێراق كە وێنەیەكی دەست پەیسەرپرێس كەوتووە عادل عەبدولمەهدی ناوی شەیما خەلیل عەبدوڵا نەجمی بۆ وەرگرتنی پۆستی وەزیری پەروەردە و نۆفەڵ بەها موسا ی بۆ وەرگرتنی پۆستی وەزیری كۆچ و كۆچبەران رەوانەی ئەنجومەنی نوێنەران كردووە.

ئەوەش لەكاتێكدایە پێشتر عادل عەبدولمەهدی سەبا خیرەدین تائی بۆ پۆستی وەزیری پەروەردە و هەنا عەمانوئێلی بۆ پۆستی وەزیری كۆچ و كۆچبەران كاندید كردبوو، بەڵام رۆژی 18/12/2018 لەلایەن ئەنجومەنی نوێنەرانەوە كاندیدی ئەو دوو وەزارەتە رەتكرانەوە.

سەرۆك وەزیرانی عێراق لەنامەكەیدا بۆ ئەنجومەنی نوێنەران داواشی لەسەرۆكی پەرلەمان كردووە كاندیدی وەزیری داد نەخاتە دەنگدانەوە چونكە لەئێستادا گفتوگۆهەیە بۆ ئەوەی گرەنتی بكرێت كە دەنگی پێویست بەدەستبهێنێت یان كاندیدێكی تر پێشكەش دەكەن.

 پێشتر عادل عەبدولمەهدی دارا نورەدینی بۆ پۆستی وەزیری داد كاندید كرد كە بەنزیك لەپارتی دیموكراتی كوردستان ئەژمار دەكرێت ئەوەش نارەزایەتی لایەنەكوردیەكانی تری لێكەوتەوە.