ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست

04:24 - 01/02/2020

وه‌ڵامی لایه‌نه‌ شیعه‌كان بۆ به‌رهه‌م ساڵح‌

پەیسەر


دوای ئه‌وه‌ی رۆژی چوارشه‌ممه‌ به‌رهه‌م ساڵح نوسراوی بۆ كوتله‌ شیعییه‌كان كردووه‌ بۆ رێككه‌وتن له‌سه‌ر كاندیدی سه‌رۆك وه‌زیران، به‌ڵام لایه‌نه‌كان له‌بری رێككه‌وتن له‌سه‌ر كاندیدێكی دیاریكراو، هه‌ریه‌كه‌یان كاندیدی خۆی پێشكه‌ش كردووه‌.

به‌پێی ئه‌و زانیارییانه‌ی په‌یسه‌ر پرێس له‌ سه‌رچاوه‌یه‌كی ئاگاداره‌وه‌ ده‌ستی كه‌وتووه‌، په‌یامه‌كه‌ی به‌رهه‌م ساڵح سه‌رۆك كۆماری عێراق جێگه‌ی خۆی نه‌گرت، بۆیه‌ تا ئێستا رێككه‌وتن له‌سه‌ر هیچ كاندیدێك نه‌كراوه‌.

هاوژین عومه‌ر راوێژكاری سه‌رۆك كۆماری عێراق به‌ په‌یسه‌ر پرێسی راگه‌یاند، سه‌رۆك كۆمار نامه‌ی جیای بۆ ته‌واوی لایه‌نه‌ شیعییه‌كان ناردووه‌ و ناوه‌رۆكی نامه‌كه‌ یه‌ك په‌یامه‌،  به‌ڵام هه‌ر لایه‌نێك به‌ناوی خۆیه‌وه‌ بۆی نوسراوه‌، واته‌ نامه‌كه‌ی ره‌وتی حكمه‌ نوسراوه‌ بۆ به‌رێز ره‌وتی حكمه‌، ئه‌وه‌ی هاوپه‌یمانی نه‌سریش به‌هه‌مان شێوه‌، كوتله‌كانی تریش به‌و جۆره‌ به‌ڵام ناوه‌رۆكه‌كه‌یان یه‌ك ناوه‌رۆك بووه‌.

رۆژی 1-12-2019 به‌هۆی خۆپیشاندانه‌كانی عێراقه‌وه‌، عادل عه‌بدولمه‌هدی سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق ده‌ستی له‌كاركێشایه‌وه‌، تائێستا لایه‌نه‌ شیعیه‌كان له‌سه‌ر كاندیدی جێگره‌وه‌ بۆ پۆستی سه‌رۆك وه‌زیران رێكنه‌كه‌وتوون.