01:38 - 31/01/2020
وادەكەی بەرهەم ساڵح بۆ لایەنە شیعەكان كۆتایی دێت و تائێستا كەس كاندید نەكراوە
هاوژین عومەر
راوێژكاری سەرۆك كۆماری عێراق بە پەیسەرپرێسی ڕاگەیاند، رۆژی چوارشەممە بەرهەم ساڵح سەرۆك
كۆماری عێراق نامەی بۆ لایەنە شیعەكان ناردووە و داوای لێكردوون تا رۆژی شەممە 1ی
شوبات كاندیدی سەرۆك وەزیران دیاری بكەن، بەپێچەوانەوە ناچار دەبێت كەسایەتیەكی سەربەخۆ
بۆ پێكهێنانی حكومەت رابسپێرێت.
هاوكات سەرچاوەیەكی
ئاگادار بە پەیسەرپرێسی راگەیاند، ئێوارەی ئەمڕۆ ئەو وادەیە كۆتایی دێت و تائێستا لایەنه
شیعەكان هیچ كەسێكیان وەك كاندیدی سەرۆك وەزیران دیاری نەكردووە.
ئهمڕۆ هەینی نووسینگەی
نوری مالیكی سەرۆكی هاوپەیمانیی دەوڵەتی یاسا لە بەیاننامەیەكدا رایگەیاند، تائێستا
لەسەر پرسی سەرۆك وەزیران هیچ رێككەوتنێك لەنێوان لایەنە سیاسیەكاندا نەكراوە،
هێشتا لایەنەكان ناوی كاندیدەكان دێنن و دەبەن تاوهكو باشترین كاندید دهستنیشان
بكهن.
سەبارەت بە هەڕەشەكەی
بەرهەم ساڵح كە رایگەیاندبوو ئەگەر لایەنە شیعەكان نەگەنە رێككەوتن خۆی كەسایەتیەكی
سەربەخۆی بێلایەن رادەسپێرێت بۆ پێكهێنانی حكومەت، سەرچاوەكەی پەیسەر دەڵێت، ئەو هەڕەشەیە
قورسە، چونكە رەنگە كوتلە شیعەكان كە زۆرینەی ئەنجومەنی نوێنەران پێكدههێنن دەنگی
بۆ نەدەن، بۆیە نامەكەی بەرهەم ساڵح تەنها بۆ دروستكردنی فشارە بۆ ئەوەی پەلە بكەن
لەدیاریكردنی كاندیدی سەرۆك وەزیران.