ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست

01:16 - 31/01/2020

بەشێك لە میلیشا شیعەكان چەكی ڕووسییان پێیە‌

پەیسەر

بەپێی ئەو زانیاریانەی پەیسەرپرێس لەسەرچاوەیەكی ئاگادارەوە دەستی كەوتوونن، بەشێك لە میلیشیا شیعەكانی سەربە حەشدی شەعبی چەكی ڕووسی پێشكەوتوویان پێیە بە تایبەت قەناسی ڕووسی، تائێستاش نازانرێت چۆن ئەو چەكانە گەیشتوونه‌تە دەست ئەو گروپانە.

 
سەرچاوەكەی پەیسەرپرێس دەڵێت، لە ساڵی 2012دا نوری مالیكی سەرۆك وەزیرانی ئەو كاتەی عێراق سەردانی ڕووسیای كرد و گرێبەستێكی بە  بەهای 4 ملیار و 200 ملیۆن دۆلار بۆ پڕچەككردنی سوپای عێراق لەگەڵ ڕووسیا واژۆكرد، ئەگەرچی گرێبەستەكە جێبەجێ نەكرا و ئەو چەكانەشی تێدا نەبو.


بەپێی زانیاریەكان گومان دەكرێت ئەو چەكانە لەرێی وڵاتێكی دراوسێەوە گەیشتبنە دەستی میلیشیا شیعەكان، ئێستاش به‌و چەكانە هەڕەشەی دەركردنی سوپای ئەمه‌‌ریكا لەعێراق دەكەن.