06:43 - 17/12/2019
ئه‌مڕۆ سێ یه‌كه‌ى سه‌ربازیى ئه‌مریكا گه‌یشتنه به‌غدا
ئه‌مریكا له‌هێنانى هێزى زیاتر بۆ عێراق به‌رده‌وامه. سێ یه‌كه‌ى دیكه‌ى سه‌ربازیى هێناوه‌ته ناوچه‌ى سه‌وزى به‌غدا و له‌چه‌ند بنكه‌یه‌ك جێگیریكردوون.
به‌پێى زانیارییه‌كانى په‌یسه‌ر پرێس، ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه سێ یه‌كه‌ى نوێى هێزى سه‌ربازى ئه‌مریكا، گه‌یشتوونه‌ته ناوچه‌ى سه‌وزى به‌غداو له چه‌ند بنكه‌یه‌ك جێگیركراون.
لایه‌نه شیعییه‌كان ناڕازین له گه‌ڕانه‌وه‌ى هێزى زیاترى ئه‌مریكا بۆ عێراق، موقته‌دا سه‌در رێبه‌رى ره‌وتى سه‌در هۆشداریداوه له گه‌ڕانه‌وه‌ى ئه‌مریكا بۆ عێراق و ناوچه‌ى سه‌وز. چه‌ند سه‌ركرده‌یه‌كى دیكه‌ى حه‌شدى شه‌عبى نزیك له ئێران هه‌ڕه‌شه‌یان كردووه.
هێنانى هێزى زیاترى ئه‌مریكا بۆ عێراق، هاوكاته له‌گه‌ڵ ئاڵۆزتربوونى دۆخى به‌غداو شاره‌كانى دیكه‌ى خوارووى عێراق.