ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست

10:33 - 19/12/2018

دوایین زانیاری لەسەر ناوی كاندیدی وه‌زاره‌ته‌كانی حكومەتی نوێی عێراق‌

پەیسەر

بڕیار وایە سبەینێ‌ پێنجشەممە جارێكی تر ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق بۆ پرسی متمانەدان بە وەزیرەكانی پێنج وەزارەتی كابینەكەی عادل عەبدولمەهدی كۆببێتەوە.

 بەپێی ئەو زانیاریانەی دەست پەیسەرپرێس كەتووە تا ئێستا سەرۆك وەزیرانی عێراق ناوی هیچ كام لەو پێنج كاندیدەی نەگۆڕیوە بۆ وەرگرتنی پۆستە وزارییەكان.

سەرچاوەیەكی ئاگادار بەپەیسەرپرێسی راگەیاند تائێستاش عادل عەبدولمەهدی ناوی هیچ كاندیدێكی دیكەی بۆ پۆستی وەزیری كۆچ و كۆچبەران و وەزیری پەروەردە رەوانەی ئەنجومەنی نوێنەران نەكردووە كە لەكۆبونەوەی رۆژی سێ شەممەدا لەلایەن ئەنجومەنی نوێنەرانەوە متمانەیان پێنەدرا.

تائێستا لایەنە سیاسییەكان لەسەر كاندیدی پۆستە وزارییەكانی بەرگری و ناوخۆو داد رێكنەكەوتن، پارتی و یەكێتی لەسەر كاندیدی وەزارەتی داد كێشەیان هەیە و لایەنە شیعەكانیش لەسەر كاندیدبوونی فاڵح فەیاز نەگەیشتونەتە رێكەوتن و هەروەها هەردوو پێكهاتەی شیعە و سونە لەسەر كاندیدەكان بۆ وەرگرتنی پۆستی وەزارەتی بەرگری ناكۆكن.
ئەو سەرچاوەیە گوتیشی:  عادل عەبدولمەهدی ئامادەنیە كاندیدی وەزارەتەكانی بەرگری و ناوخۆ و داد بگۆڕێت.