10:24 - 05/10/2019
هێزێكی تایبەتی ئێرانی لەچەند ناوچەیەكی بەغدا جێگیركراون
هێزێكی تایبەتی ئێرانی لەچەند ناوچەیەكی بەغدا جێگیركراون، ئەوەش بەهۆی ترسی تاران لەخۆپیشاندانەكانی عێراق.
بەپێی سەرچاوەیەكی بەرپرسی كوردی لەبەغدا، كە تایبەت بۆ پەیسەرپرێس قسەی كردووە، لەئێوارەی رۆژی هەینییەوە ئەو هێزە تایبەتەی ئێران هاتوونەتە شاری بەغداو لەچەند ناوچەیەكی شاری بەغدا جێگیركراون.
هەر بەپێی سەرچاوەكە، كە بەهۆی هەستیاری بابەتەكە داوای كرد ناوی بڵاونەكرێتەوە، هاتنی هێزەكە پەیوەندی بەخۆپیشاندانەكانی چەند رۆژی رابردووی بەغداو شارو شارۆچكەكانی تری عێراقەوە هەیە، كە تاران ترسی هەیە خۆپیشاندانەكان زیاتر تەشەنە بسەنێت.
سەرچاوەكە باسی لەوەشكرد، وردەكاری ژمارەی هێزەكە دیارنییەو تائێستاش نازانرێت، فەرمان لەكێوە دەردەگرنو كەی پاشە كشەیان پێدەكرێت.
لەرۆژی 1ی ئەم مانگەوە دەست بەخۆپیشاندان لەشاری بەغداو شارو چارۆچكەكانی تر لەعێراق كراوە، كە خۆپیشاندانەكان گرژی تێكەوتووەو بەو هۆیەشەوە دەیان كەس كوژراونو سەدان كەسی تریش برینداربوون.