ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست

10:21 - 29/09/2019

زەریف: واشنتۆن ناتوانێت هیچ شەڕێك كە هەڵیدەگریسێنێت كۆتایی پێ بهێنێت‌

پەیسەر

وەزیری دەرەوەی ئێران رایدەگەیەنێت واشنتۆن ناتوانێت كۆتایی بەهیچ كام لەو شەڕانە بهێنێت كە هەڵیاندەگریسێنێت.

 محەمەد جەواد زەریف  وەزیری دەرەوەی ئێران لەمیانەی چاوپێكەوتنی كەناڵی ئێن بی سی ئەمریكی ڕایگەیاند، دەستوەردان لەكاروباری گەلانی تردا ناكەن، لەوەڵامی ئەو پرسیارێكدا كە ئایە ئێران هاوشێوەی روسیا لەرێگەی ئەلیكترۆنیەوە دەستوەردان لەهەڵبژاردنی سەرۆكایەتی ئەمریكا ناكات

زەریف ڕایگەیاند ، هەڵبژاردنی سەرۆكایەتی ئەمریكا بەلای ئەوانەوە كارێكی گرنگ و لەپێشینە نیە بۆیە دەستوەردان ناكەن، بەڵام ویلایەتەیەكگرتووەكانی ئەمریكا دەستی كردووە بەجەنگی ئەلیكترۆنی دژی ئێران.

گوتیشی، واشنتۆن بەهێرشی ئەلیكترۆنی بۆسەر دامەزراوە ئەتۆمیەكانی ئێران بەشێوەیەكی مەترسیدار و نابەرپرسانە دەستی پێكرد كە دەكرا بەهۆی ئەو هێرشەوە ژیانی ملیۆنان كەس كۆتایی بێت، ئاماژەی بەو ڤایرۆسانەش كرد كە ئەمریكا و ئیسرائیل دروستیان كردووە و لەرێگەوە هێرشیان كردە سەر دامەزراوە ئەتۆمیەكانی ئێران.