ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست

10:39 - 13/12/2018

پۆستی نوێی حه‌یده‌ر عه‌بادی سه‌رۆك وه‌زیرانی پێشووی عێراق ئاشكرا ده‌بێت‌

پەیسەر

پاش ته‌واوبوونی ڕێكه‌وتنی لایه‌نه‌ سیاسیه‌كانی عێراق و ده‌ستبه‌رداربوونی حه‌یده‌ر عه‌بادی سه‌رۆك وه‌زیرانی پێشووی عێراق، ئه‌مرۆ له‌ لایه‌ن ئه‌ندامێكی هاوپه‌یمانی نه‌سڕ، پۆستی تازه‌ی سه‌رۆك وه‌زیرانی پێشووی عێراق ئاشكرا كرا.

 
به‌ پێی هه‌واڵی ئاژانسه‌كانی عێراق، حه‌سه‌ن به‌هادلی سه‌ركرده‌ی دیاری هاوپه‌یمانی نه‌سڕ ئاشكرایكردووه‌ كه‌ حه‌یده‌ر عه‌بادی له‌ ماوه‌ی چه‌ند ڕۆژی داهاتوودا دێته‌ په‌رله‌مان و، وه‌كو په‌رله‌مانتارێكی ئاسایی سوێندی یاسای ده‌خوات.

به‌هادلی ده‌ڵێت"هاوپه‌یمانی نه‌سڕ سه‌رجه‌م ده‌سه‌ڵاته‌كانی داوه‌ به‌ سه‌رۆك وه‌زیرانی پێشووی عێراق و ئه‌ویش ده‌ستبه‌رداری سه‌رجه‌م ده‌سه‌ڵاته‌كانی پێشووی بووه‌، بۆ ئه‌وه‌ی كۆتایی به‌ قه‌یرانه‌كان بهێنرێت و  پاڵپشتی حكومه‌تی نوێی عێراق بین."

له‌ وه‌ڵامی ده‌نگۆی دژایه‌تیكردنی حكومه‌تی نوێی عێراق له‌ لایه‌ن عه‌بادییه‌وه‌، حه‌یده‌ر به‌هادلی ڕه‌تیده‌كاته‌وه‌ و ده‌ڵێت"هاوپه‌یمانی ده‌ستبه‌رداری پۆستی حكومه‌ت بووه‌، ئه‌مه‌ واتای ئه‌وه‌ نییه‌ كه‌ نیازمان ئۆپۆزسیۆن بێت له‌ په‌رله‌مان، به‌ پێچه‌وانه‌وه‌ هاوكاری حكومه‌تی عێراق ده‌بین."