ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست

03:09 - 16/08/2019

عێراق داوای راده‌ستكردنه‌وه‌ی ژماره‌یه‌ك داواكراو له‌ئوردن ده‌كات‌

پەیسەر

حكومه‌تی عێراق داوای راده‌ستكردنه‌وه‌ی ژماره‌یه‌ك داواكراوى له‌ ئوردن كردووه‌، عومانیش ره‌تیكردووه‌ته‌وه‌ داواكراوه‌كان راده‌ستبكاته‌وه‌.

به‌پێی زانیارییه‌كانى په‌یسه‌رپرێس، حكومه‌تی عێراق داوای راده‌ستكردنه‌وه‌ی ژماره‌یه‌ك نه‌یاری حكومه‌تی له‌ ئوردن كردووه‌ته‌وه‌، كه‌ "به‌به‌ڵگه‌وه‌ له‌سه‌ریان سه‌لماوه‌ پشتیوانی داعش و گروپه‌ تیرۆرستییه‌كان"ی تریان كردووه‌، بۆئه‌وه‌ی به‌یاسای رووبه‌ڕووبونه‌وه‌ی تیرۆر دادگایی بكرێن.

به‌پێى زانیارییه‌كانى په‌یسه‌ر، له‌ناو ئه‌و كه‌سانه‌دا كه‌ عێراق داوایان ده‌كاته‌وه‌، كه‌س و كاری سه‌دام حوسێن سه‌رۆك كۆمارى پێشووترى عێراق هه‌ن، حكومه‌تی ئوردنیش ره‌تیكردووه‌ته‌وه‌ ئه‌و داواكراوانه‌ راده‌ست بكاته‌وه‌.

به‌پێی زانیاریه‌كانی سه‌رچاوه‌كه‌،ِ بریاره‌ تیمێكی ده‌زگای هه‌واڵگری و پۆلیسی عێراق و دادوه‌ر، سه‌ردانی ئوردن بكه‌ن بۆ گفتوگۆكردن له‌سه‌ر ئه‌و دۆسیه‌یه‌.