09:36 - 11/07/2019
زانیارییەكان لەبارەی دانیشتنی ئەنجومەنی نوێنەران
ئەمرۆ ئەنجومەنی نوێنەران بانگهێشتی وەزیرانی و نەوتی كردوووە پەرلەمانتارێكیش دەڵێت كارنامەكە ئەوەی لێدەخوێندرێتەوە كە ئەو پرۆسەیە ئەنجام نەدرێت.
ئەحمەد حاجی رەشید بڕیاردەری لیژنەی دارایی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق بەپەیسەرپرێسی راگەیاند: كارنامەی كۆبونەوەكەی ئەمرۆ ئەوەی لێدەخوێندرێتەوە كە پرسی لێپرسینەوەی وەزیرانی نەوت و دارایی ئەنجام نەدرێت، بەوپێیەی كۆبونەوەكە خراوەتە كاتژمێر 1 ی دوای نیوەرۆ و بڕگەی یەكەمیش تێیدا دەنگدان لەسەر پێنج پرۆژە یاسای تێیدایە.
گوتیشی: لەناو ئەو پرۆژەیاسایانەش پرۆژەیاسای هەڵبژاردنی ئەنجومەنی پارێزگاكان هەیە، دەنگدان بەو پرۆژانە چەند كاتژمێرێكی دەوێت دوای ئەوە برگەی دووەم تایبەتە بە لێپرسینەوە لە وەزیرانی دارایی و نەوت، ئەوەش لەكاتێكدایە ئەمرۆ پێنجشەممەیە و كاتژمێر 4ی دوای نیوەرۆ ئەندامانی ئەنجومەنی نوێنەران دەگەڕێنەوە بۆ پارێزگاكانی خۆیان بۆیە پێناچێت ئەو لێپرسینەوە ئەنجام بدرێت.
سەبارەت بەوەی كێ ئەم دانیشتنەی خستۆتە كاتژمێر 1 و برگەی دووەمی دوای دەنگدان بەپێنج پرۆژە، ئەحمەد حاجی رەشید رایگەیاند: سەرۆكایەتی پەرلەمان كە پێدەچێت هەر بۆئەوە بێت كە لێپرسینەوەیان لێ نەكرێت، پێشی وایە ئەگەرچی پەرلەمانتاران سورن لەسەر لێپرسینەوە لەكۆبونەوەكانی داهاتوودا، بەڵام پێدەچێت تا 3ی ئاب كە پشووی یاسادانانە بانگهێشت نەكرێتەوە و دوای ئەوەش تا 3/ ئەیلول پەرلەمان كۆنابێتەوە.