04:51 - 10/07/2019
ئێران و ئه‌مریكا به نهێنی له هه‌ولێر كۆبوونه‌ته‌وه
سه‌رچاوه‌كانی هه‌واڵ بڵاویانكردۆته‌وه، كه
هه‌فته‌ی ڕابردوو به نهێنی كۆبوونه‌وه له نێوان ئه‌مریكا و ئێران له شاری هه‌ولێری
پایته‌ختی هه‌رێمی كوردستان ئه‌نجامدراوه. به‌ڵام به‌رپرسانی ئه‌مریكا ئه‌و هه‌واڵه
به درۆ ده‌خه‌نه‌وه.
به پێی هه‌واڵێكی پێگه‌ی (ئۆرشه‌لیم پۆست)
بریان هۆك پارێزه‌ری حكومه‌تی ئه‌مریكا و نێرده‌ی تایبه‌تی ئه‌مریكا بۆ ئێران له چاوپێكه‌وتنێكیدا له‌گه‌ڵ كه‌ناڵی ئه‌لعه‌ره‌بییه
ڕه‌تیكردۆته‌وه ئه‌وان له‌گه‌ڵ ئێران كۆبووبێتنه‌وه.
له راپۆرتێكی كه‌ناڵی (ئای 24 نیوز) ئاماژه
به‌وه كراوه كه هه‌فته‌ی ڕابردوو كۆبوونه‌وه له نێوان ئه‌مریكا و ئێران له
شاری هه‌ولێر به ڕێوه‌چووه. هۆك ده‌ڵێت" ئێران چه‌ند جارێك دیپلۆماسیه‌تی
ڕه‌تكردۆته‌وه. له ئێستا هیچ گفتوگۆیه‌ك له نێوان ئێران و ئه‌مریكا له ئارادا
نییه."
هۆك له‌و چاوپێكه‌وتنه‌دا جه‌خت له‌وه ده‌كاته‌وه
كه پێویسته ئێران ڕه‌فتاری خۆی بگۆڕێت تاوه‌كو سزادانه‌كانی ڕابگیرێت. ئه‌و ده‌ڵێت"
ئێمه بۆ جاری یه‌كه‌مه ده‌ڵیین نا بۆ رژێمی ئێران. هیچ ئاستێكی قه‌بوڵكراوی نییه
تاوه‌كو هاوكاری كوشنده‌ی بریكاره‌كانی بكرێت. هیچ ڕێگه پێدراو نییه تۆ رۆژ له
دوای ڕۆژ هه‌ڕه‌شه له دراوسێكانت بكه‌یت. پێویسته له‌سه‌ریان ڕه‌فتاریان
بگۆڕن."
به پێی ڕاپۆرته‌كه‌ی كه‌ناڵ ئای 24 نیوز، ئه‌و
كۆبوونه‌وه‌یه به نهێنی ڕۆژی سێ شه‌ممه‌ی ڕابردوو له نێوان به‌رپرسانی ئه‌مریكا
و نوێنه‌ره‌كانی ئێران له هوتێلێكی هه‌ولێر به‌ڕێوه‌چووه. ئه‌وانه‌ی نوێنه‌رایه‌تی
ئێرانیان كردووه. حه‌سه‌ن خومه‌ینی كوڕی دامه‌زرێنه‌ری كۆماری ئیسلام ئه‌یه‌توڵا
خومه‌ینی یوو. هه‌روه‌ها شاندێك له گاردی كۆماری ئێران و ئیره‌ج مه‌سجدی نێرده‌ی
تایبه‌تی ئێران له عێراق، به‌شداریان كردووه.
ئه‌و كه‌ناڵه باسیشی له‌وه كردووه كه
ماوه‌یه‌كه گاردی شۆڕشی ئێرانی چه‌ند كوتله‌یه‌كیان تێكه‌وتووه، بۆیه له
ئێستادا ئێران ڕووبه‌ڕووی كوده‌تایه‌كی نه‌رم بۆته‌وه.
ئاژانسه‌كان ئاماژه‌شیان به‌وه كردووه. كه
ئێران په‌یوه‌ندی كردووه به حیزبه كوردییه ئۆپۆزسیۆنه‌كانی ئێرانه‌وه. به‌ڵام
گفتوگۆكان بێ سوود بووه.
حیزبی كۆمۆنیستی ئێران ئاماژه‌یان به‌وه
كردووه. چه‌ندین حیزبی گه‌وره‌ی كوردی له ماوه‌ی دوو ساڵی ڕابردوودا چه‌ندین جار
له‌گه‌ڵ ئێران كۆبوونه‌ته‌وه.