11:44 - 23/06/2019
هەڵبژاردنه‌كه‌ی ئیستانبوڵ چۆن بەڕێوەدەچێت؟
لە کاتژمێر ٨ی بەیانییەوە هەڵبژاردنی شارەوانی
ئیستانبوڵ ده‌ستیپێكردووه، ئەکرەم ئیمامئۆغلۆ کاندیدی هاوپەیمانیی گەل و بینالی یڵدرم
کاندیدی هاوپەیمانیی کۆمار ڕكابه‌ره سه‌ره‌كییه‌كانی ئه‌م هه‌ڵبژاردنه‌ن.
زیاتر ١٠ ملیۆن و ٥٦٠ هەزار کەس مافی دەنگدانیان
هەیە، لەو ژمارەیەش نزیکەی دوو ملیۆن و ٥٠٠ هەزار دەنگدەریان کوردن. پێنج ملیۆن و
٣٤٨ هەزار و ٦٥٨ ژن و پێنج ملیۆن و ٢١٢ هەزار و ٣٠٥ ده‌نگده‌ریشیان پیاون، ١٦٧ هەزار
و ٤٣٨ هەزار کەسیشیان بۆ یەکەم جاره دەنگ دەدەن.
هەروەها ٣١ هەزار و ٣٤٢ سندوقی ده‌نگدان بۆ هاوڵاتیانی ٣٩ ناوچەی ئیستانبول دانراون. لە
١٩ گرتووخانەی ئەو شارەشدا ٦٢ سندوق بۆ نۆ هەزار و ٣٢٠ دەنگدەر دانراون و ١٥٦
سندوقی گەڕۆکیش بۆ بەساڵاچووان ئامادەکراون.
١٠٧ هەزار و ٢١٧ کەس چاودێری
هەڵبژاردنی شارەوانی ئیستانبوڵ ده‌كه‌ن، ٣١ هەزار و ٣٣٩ کەسیان ئەندامی ئاکەپە و ٣١ هەزار و ٧٧١ کەسی دیكه‌شیان ئەندامی
جەهەپە و ١٤ هەزار و ٣٣٤ کەسیش ئەندامی هەدەپەن، ئەوانه‌ی دیكه‌ش ئەندامی پارتەکانی
دیکەن.
په‌رلەمانی ئەوروپاش لەسەر داوای کۆمسیۆنی باڵای
هەڵبژاردنەکانی تورکیا، ٤٧ چاودێری پسپۆڕی ناردووەتە تورکیا و دوای هەڵبژاردنه‌کان
ڕاپۆرتێک پێشکەش بە ڕایگشتی دەکەن.
لە هەڵبژاردنەکەی پێشووی ئیستانبوڵدا، کە نزیکەی
١١ ملیۆن کەس مافی دەنگدانیان هەبوو. ئەکرەم ئیمامئۆغلۆ ٤٨.٨٠٪ی دەنگەکان و بینالی
یڵدرمیش ٤٨.٥٥٪ی دەنگەکانی بەدەستهێنا، ئیمامئۆغلۆ بە جیاوازی نزیکەی ٣٠ هەزار دەنگ
سه‌ركه‌وتنی به‌ده‌ستهێنا.