02:54 - 02/06/2019
ئابووری ئێران چیتر بەرگەی گەمارۆكانی ئەمریكا ناگرێت
بەپێی ڕاپۆرتێكی گۆڤاری "فۆرین پۆلیسی"ی ئەمەریكی، ئابووری ئێران چیتر توانای بەرگەگرتنی گەمارۆكانی ئەمریكای نهماوه، چونكە ئابووری تارانی خستووەتە دۆخی گیاندان.
هەر بەپێی ڕاپۆرتەكە، ئێران لەسەرەتای دەستپێكردنی گەمارۆكان لەساڵی ڕابردووەوە سیاسەتی دانبەخۆداگرتنی پەیڕەوكرد، پلانەكەشی ئەوە بوو تا كۆتایی سەرۆكایەتی دۆناڵد ترامپ سەرۆكی ئەمریكا لە 2020 دانبهخۆیدا بگرێت، بەڵام لەوەدا سەركەوتوو نەبووە، چونكه ئێستا گەمارۆكانی سهر تاران زۆر چڕكراونهتهوه و لە ڕووی سەربازیشەوە جموجۆڵی سوپای ئەمریكا لە ناوچەكەدا زیادیكردووه.
ئێران كه شادهماری ئابوورییهكهی له نهوتهوه سهرچاوه دهگرێت، بەهۆی كەمبوونەوەی هەناردەی نەوتهوه بۆ ئاستی سفر، "كە ئەوەش ئامانجی ئەمریكایە"، توانای بەرگەگرتنی نەماوە.
هەروەها گۆڤارەكە ئاماژەی بەوە داوە، وڵاتانی ئەوروپا لەبەردەم گەمارۆكانی ئەمریكا دەستەوهستانن و ناتوانن قەرەبووی ئێران بكەنەوە، ئەوەش هێندهی تر فشارەكانی سەر تارانی زیاتر كردووە.
لە ئێستادا ئابووری ئێران گەیشتووەتە مەترسیدارترین قۆناغ، بهجۆرێك لە 40 ساڵی ڕابردوودا ئەو دۆخەی بەخۆوە نەدیوە، به وتهی گۆڤارهكه، ڕەنگە ئەمە وا لە ئێران بكات پهنا بۆ فێڵ و تاكتیكی نوێ ببات.
سەرچاوە ناوخۆییەكانی ئێران باس لەوە دەكەن، لەمساڵدا ئابووری ئێران بەڕێژەی 6% ڕوو لەدابەزین دەكات، ئەوەش زیانی زۆری دەبێت، بەتایبەتی بۆ سهر دراوەكەی، كە له سهرهتای جێبهجێكردنی سزا نوێكانهوه تا ئێستا یهك لهسهر سێی نرخەكەی لەدەستداوە.