06:59 - 05/12/2018
ئەندامی چ فراكسیۆنێكی كوردی هۆكاری شەڕەكەی دوێنی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق بوو؟
پاش ئەوەی دوێنێ ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق لە دانیشتنی ئاسایی خۆیدا لەسەر دەنگدان بە ناوی كاندیدی هەشت وەزارەت بۆ وەرگرتنی پۆستی وەزیری، ڕێژەی یاسایی تەواو نەبوو، بۆ ئەوەی دەنگ بەو كاندیدانە بدرێت، بەڵام لە كاتی چوونە ژوورەوەی ئەندامێكی كوردی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق، ڕێژەكە تەواوبوو شەڕ لەنێوان فراكسیۆنەكان ڕوویدا كە فراكسیۆنی سائیرونی سەربە موقتەدا سەدڕ سەركردایەتی شەڕەكەیان دەكرد.
ئەندامێكی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق كە نەیویست ناوەكەی ئاشكرا بكرێت بە پەیسەر پرێسی ڕاگەیاند" ڕێژەی یاسایی سەرەتا 164كەس بوو، بەڵام بە ڕۆیشتنی ئەندامێكی ئەنجوومەنی نوێنەران لەسەر فراكسیۆنی نەوەی نوێ ڕێژەی دانیشتنەكە بوو 165كەس و ڕێژەكە تەواوبوو."
ئەو ئەندامەی ئەنجومەنی نوێنەران وتیشی" ئەو پەرلەمانتارەی نەوەی نوێ لەگەڵ فراكسیۆنی پارتی چۆتە ژوورەوە، ئەگینا ڕێژە یاسایەكە تەواو نەدەبوو. ئەو شەڕەش درووست نەدەبوو."
دوێنێ لیستێكی ناوی هه‌شت كاندید بۆ وه‌رگرتنی هه‌شت وه‌زاره‌ته‌كه‌ی حكومه‌تی عێراق، ره‌وانه‌ی ئه‌نجومه‌ی نوێنه‌ران كراوه كه بریتی بوون لە:
عه‌بدولئه‌میر غالب ئه‌لحه‌مدانی بۆ وه‌زیری رۆشنبیری
قوسه‌ی عه‌بدولوه‌هاب بۆ وه‌زیری خوێندنی باڵا
دكتۆر سه‌با ئه‌لتائی بۆ وه‌زیری په‌روه‌رده
هه‌نا عه‌مانوئێل بۆ وه‌زیری كۆچ و كۆچبه‌ران –مه‌سیحیه و نزیكه له پارتی دیموكراتی كوردستان
فالح فه‌یاز بۆ وه‌زیری ناوخۆ
دادوه‌ر دارا نوره‌دین بۆ وه‌زیری داد- كاندیدی سه‌ربه‌خۆیه و له‌سه‌ر پشكی كورد پۆسته‌كه‌ی پێدراوه
دكتۆر نوری سه‌باح دلێمی بۆ وه‌زیری پلاندانان
فه‌یسه‌ڵ جه‌ربا بۆ وه‌زیری به‌رگری
دیاریكردنی ئه‌م ناوانه له كاتێكدابوو ناكۆكییه‌كی زۆر له‌سه‌ر وه‌زاره‌ته‌كانی به‌رگری و ناوخۆ و داد هه‌بوو، كه هه‌رسێ پێكهاته‌ی شیعه و سوننه و كورد له‌سه‌ر كاندیدێك بۆ وه‌زاره‌ته‌كان كێشه‌یان هه‌بوو، به جۆرێك شیعه‌كان ناكۆكییان له‌سه‌ر فالح فه‌یاز هه‌بوو بۆ وه‌رگرتنی پۆستی وه‌زاره‌تی ناوخۆ و سونه‌ش له‌سه‌ر وه‌زاره‌تی به‌رگری له‌سه‌ر كاندیدێك رێكنه‌ده‌كه‌وتن و لایه‌نه كوردییه‌كانیش له ململانێدا بوون بۆ وه‌رگرتنی پۆستی وه‌زاره‌تی داد.