ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست

11:52 - 26/05/2019

مه‌رجى ئه‌مریكا بۆ كه‌مكردنه‌وه‌ى هێزه‌كانى له‌ عێراق‌

پەیسەر

ویلایه‌ته‌یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مریكا، دڵنیایی ده‌داته‌ عێراق كه‌ ئه‌گه‌ر ئێران بگه‌ڕێته‌وه‌ سه‌ر مێزی دانوستان، ئاماده‌ن هێزه‌كانیان له‌ناوچه‌كه‌ دا كه‌م بكه‌نه‌وه‌.

به‌پێی ئه‌و زانیاریانه‌ی په‌یسه‌رپرێس له‌سه‌رچاوه‌یه‌كی باڵای حكومه‌تی به‌غداوه‌ ده‌ستی كه‌وتووه‌، دوای ئه‌وه‌ی حكومه‌تی عێراق نیگه‌رانی خۆی له‌زیادبوونی هێزه‌كانی ئه‌مریكا له‌رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست به‌گشتی و ناو خاكی عێراق به‌تایبه‌ت پیشانداوه‌، به‌رپرسانی سه‌ربازی ئه‌مریكا دڵنیاییان داوه‌ته‌ حكومه‌تی عێراق.

ئه‌مریكییه‌كان گوتویانه‌، كه‌بوونی هێزه‌كانیان بۆ سه‌قامگیری ناوچه‌كه‌یه‌، هه‌ركاتێك تاران ئاماده‌بوو بگه‌ڕێته‌وه‌ سه‌ر مێزی دانوستان، ئه‌وان ئاماده‌ن هێزه‌كانیان كه‌م بكه‌نه‌وه‌.

شه‌وی هه‌ینى رابردوو دوای زیادبوونی هێزه‌كانی ئه‌مریكا له‌عێراق، له‌چه‌ند شارێكی عێراق خۆپیشاندان كراو خۆپیشانده‌ران داوای بێلایه‌نییان له‌ململانێكانی ئه‌مریكا و ئێران ده‌كرد.