02:36 - 16/05/2019
ئه‌مریكا هێزه‌كانی له‌چه‌ند بنكه‌یه‌كی سه‌ربازی كۆده‌كاته‌وه
ئه‌مریكا هێزه‌كانی له‌چه‌ند بنكه‌یه‌كی سه‌ربازی كۆده‌كاته‌وه و هۆشداریش ده‌داته حكومه‌تی عێراق.
به‌پێی ئه‌و زانیاریانه‌ی په‌یسه‌رپرێس له‌سه‌رچاوه‌یه‌كی ئاگاداره‌وه ده‌ستی كه‌وتووه، ئه‌مریكا هێز و چه‌كه قورسه‌كانی له‌چه‌ند بنكه‌یه‌كی سه‌ربازی كۆكردۆته‌وه كه بریتین له بنكه‌كانی عه‌ین ئه‌سه‌د، حه‌بانیه له ئه‌نبار، بنكه‌كانی فرۆكه‌خانه تاجی له‌به‌غداد، به‌له‌د له پارێزگای سه‌ڵاحه‌دین، بنكه‌ی فرۆكه‌خانه‌ی گیاره له‌باشوری شاری موسڵ، و ته‌واوی ئاستی هۆشداریه‌كانیشی بۆ به‌رزترین ئاست به‌رزكردۆته‌وه.
سه‌باره‌ت به‌و هه‌نگاوه سه‌رچاوه‌كه‌ی په‌یسه‌رپرێس ده‌ڵێت، پێشتر هێزه‌كانی ئه‌مریكا په‌رش وبڵاوبووه و ئه‌مریكاش ترسی له‌وه هه‌بووه كه له‌كاتی هه‌ر هێرشێكدا نه‌توانن وه‌ك پێویست به‌رگری بكه‌ن.
سه‌رچاوه‌كه‌ی په‌یسه‌رپرێس ده‌ڵێت، ئه‌مریكا هۆشداری داوه‌ته حكومه‌تی عێراق كه ده‌بێت دژه تیرۆر و سوپای عێراق، له‌ده‌ره‌وه بنكه‌سه‌ربازییه‌كانیان بپارێزێت.
ئاڵۆزییه‌كانى نێوان ئه‌مریكا و ئێران زیاتربوون و عێراق و هه‌رێمى كوردستانیش له‌ژێر فشارى هه‌ردوو وڵاتدان و ناوچه‌كه به قۆناغێكى هه‌ستیاردا تێده‌په‌ڕێت.