03:27 - 09/05/2019
ئهمریكا پهیامێك له عادل عهبدولمههدییهوه دهنێرێت بۆ ئێران
ئەمریكا تا كۆتایی ئەم ساڵی بۆ ئێران دیاریكردووە بۆئەوەی بگەڕێتەوە سەر مێزی گفتوگۆ بەپێچەوانەوە هەموو بژاردەیەك كراوەیە.
بەپێی ئەو زانیاریانەی پەیسەرپرێس لەسەرچاوەیەكی ئاگادارەوە دەستی كەوتوو لەكۆبونەوەكەی شەوی چوارشەممەی مایك پۆمپیۆ وەزیری دەرەوەی ئەمریكا و عادل عەبدولمەهدی سەرۆك وەزیرانی عێراق، پۆمپیۆ پەیامێكی لەرێگەی سەرۆك وەزیرانی عێراقەوە ئاراستەی بەرپرسانی ئێران كردووە.
بهپێی زانیارییهكان پەیامەكە ئەوەیە كە واشنتۆن تا كۆتایی ئەم ساڵ چاوەڕێی تاران دەكات بۆ ئەوەی لەسەر پرسی بەرنامە ئەتۆمیەكەی و سیستمی موشەكی بالیستی و دەستوەردانەكانی تاران لەرۆژهەڵاتی ناوەڕاست بگەڕێتەوە سەر مێزی گفتوگۆ، بەپێچەوانەوە هەموو بژاردەیەك لەبەردەم واشنتۆن كراوەیە.
پۆمپیۆ لەرێگەی عادل عەبدولمەهدیەوە پەیامی ئەوەشی رەوانەی سەركردەكانی تاران كردووە كە هەر هەڵەیەكیان بەبێ باجی قورس تێناپەڕێت.
دوای كۆبونەوەكەی مایك پۆمپیۆ و عادل عەبدولمەهدی، برێت مەكگۆرك نێردەی پێشووی ئەمریكا بۆ عێراق لە تویتێكدا نوسی بەهۆی ئەوەی پەیوەندی راستەوخۆیان لەگەڵ ئێران نیە، بۆیە مایك پۆمپیۆ لەمیانی سەردانەكەی بۆ عێراق لەرێگەی بەرپرسانی بەغداوە پەیامێكی ئاراستەی بەرپرسانی تاران كرد.