06:13 - 16/04/2019
ئەمریكا هێزەكانی رەوانەی سەربازگەی سپایكەر كرد
هێزەكانی سوپای ئەمریكا بۆ دروستكردنی بنكەیەكی سەربازی گەیشتنە سەربازگەیی سپایكەر، ئەوەش سەرباری نیگەرانی و ناڕەزایەتییەكانی عێراق و عادل عەبدولمەهدی سەرۆك وەزیران.
بەپێی ئەو زانیاریانەی پەیسەرپرێس لەسەرچاوەیەكی ئاگادارەوە دەستی كەوتووە، ئەمرۆ یەكەیەكی سەربازی سوپای ئەمریكا گەیشتۆتە سەربازگەی سپایكەر لەپارێزگای سەڵاحەدین.
سەرچاوەكەی پەیسەرپرێس، دەڵێت سەرباری نارەزایەتی حكومەتی بەغداد، بەڵام ئەمریكا سورە لەسەر دروستكردنی بنكەیەكی سەربازی راوێژكاری.
پێشتر عادل عەبدولمەهدی سەرۆك وەزیرانی عێراق داوای لەفەرماندەیی هێزەكانی ئەمریكا كردبوو ئەو ناوچانەی بۆ دیاری بكات كە سوپای ئەمریكا دەیەوێت بۆی بگەڕێتەوە، بەڵام تائێستا هێزەكانی ئەمریكا هیچ زانیاریەكیان نەداوەتە حكومەتی بەغداد، جگە لەوەی رایانگەیاندووە كە دەیانەوێت بچنەوە ئەو ناوچانەی كەپێش ساڵی 2011 لێی جێگیربوون.