12:18 - 11/04/2019
حكومه‌تی عێراق ده‌یه‌وێت چه‌كدارانی داعش بداته دادگا
حكومه‌تی عێراقی پێشنیازی بۆ هاوپه‌یمانی نێوده‌وڵه‌تی كه ئه‌مریكا سه‌ركردایه‌تی ده‌كات، كردووه بۆ ئه‌وه‌ی چه‌كدارانی داعش دادگای بكرێن. ئه‌و پێشنیازه له كاتێكدا دایه عێراق ئاماده‌یه بڕی یه‌ك ملیار دۆلار بدات تاوه‌كو پرۆسه‌ی دادگایه‌كه‌ی پێ به‌ڕێوه‌ببرێت.
به پێی هه‌واڵێكی ئاژانسی (فرانس پرێس) به‌رپرسێكی عێراقی به بێ ئه‌وه‌ی ناسنامه‌كه‌ی ئاشكرا بكات ڕایگه‌یاندووه" به‌غدا پێشنیازی بژارده‌یه‌كی كردووه كه ده‌یه‌وێت بیانیه دیله‌كانی لای كوردانی خۆرئاوا دادگای بكرێت و له‌به‌رامبه‌ردا حكومه‌تی به‌غدا بڕی یه‌ك ملیار دۆلار ده‌دات."
له كاتێكدا ئه‌گه‌ر بێت و به‌و پێشنیازه ڕازی ببن ئه‌وا به‌غدا ئاماده‌یه تێچووی دادگایكردنه‌كه بگرێته ئه‌ستۆ. گه‌ڕانه‌وه‌ی توندڕه‌وه بیانیه‌كان و ده‌ست به‌سه‌ركردنیان له لایه‌ن هێزه كوردییه‌كانی سوریا له ئێستا بۆته كه‌یسێكی هه‌ستیار و ڕای گشتی به خۆیه‌وه سه‌رقاڵ كردووه.
بۆ نموونه فه‌ره‌نسا تاوه‌كو ئێستا هیچ ڕێكارێكی سه‌باره‌ت به‌و داعشه فه‌ره‌نسیانه نه‌گرتۆته به‌ر، كه ده‌رچه‌یه‌ك بێت بۆ گه‌ڕانه‌وه‌ی ئه‌و فه‌ره‌نسیانه.
عێراق ئاماده‌یی خۆی پیشانداوه بۆ ئه‌وه‌ی ئه‌و 12 فه‌ره‌نسیه له سوریاوه بگه‌ڕێننه‌وه بۆ عێراق و له به‌غدا دادگایان بكه‌ن. ئه‌م داواكارییه‌ش بۆ ئه‌وه‌یه ئه‌و داعشانه له‌سه‌ر خاكی نێوان سوریا-عێراق جه‌نگاون و ده‌ستگیركراون.
به‌رپرسه عێراقییه‌كه سووره له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی ئه‌وان تێچووی دادگایه‌كه ده‌گرنه ئه‌ستۆ و كه هه‌موویان له هه‌زار چه‌كدار پێكدین. دوای دادگایكردنه‌كه هاوشێوه‌ی زیندانیانی گواتنامۆ ره‌وانه‌ی زیندانێكی تایبه‌ت بكرێن.
به‌رپرسێكی دیكه‌ی عێراقی ئاماژه‌ی به‌وه كردووه ئه‌و كه‌سانه‌ی ده‌ستگیركراون له (52) وڵاتی جیهانه‌وه هاتوون. بۆیه بۆ كارئاسانی ده‌بێت ته‌نیا قسه له‌گه‌ڵ ئه‌مریكا بكرێت نه‌وه‌كو حكومه‌تی 52 وڵات.
له ماوه‌ی ڕابردوودا یه‌كینه‌كانی پاراستنی گه‌ل و ئه‌نجومه‌نی سوریای دیموكرات داوایانكرد كه ده‌بێت دادگایه‌كی نێوده‌وڵه‌تی بۆ دادگایكردنی ئه‌و چه‌كدارانه‌ی داعش پێك بهێنرێت. نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتووه‌كانیش لێكۆڵینه‌وه له‌و كۆمه‌ڵكوژیانه بكه‌ن كه چه‌كدارانی داعش به پێی یاسا نێوده‌وڵه‌تیه‌كان تاوانبارن به تاوانی جه‌نگ.