03:47 - 27/03/2019
پێشنیارێك دەربارەی وەزیری ناوخۆ رەت دەكرێتەوە
چەند لایەنێكی عێراقی داوا دەكەن پۆستی وەزیری ناوخۆ بە شێوەیەكی كاتی پربكرێتەوە، به‌ڵام هاوپه‌یمانی سائیرون دژی ئه‌و پێشنیاره ده‌وه‌ستێته‌وه.
بەپێی ئەو زانیاریانەی پەیسەرپرێس لەسەرچاوەیەكی ئاگادارەوە دەستی كەوتووە چەند كوتلەیەكی سیاسی پێشنیاریان كردووە تا ئەوكاتەی لایەنە شیعیەكان لەسەر كاندیدی وەزیری ناوخۆ رێكدەكەون كەسێك بەشێوەیەكی كاتی كەسێك بۆ وەزیری ناوخۆ دیاری بكرێت بەڵام هاوپەیمانیەتیەكەی سائیرون ئەو پێشنیارەی رەتكردۆتەوە.
هاوپه‌یمانی سائیرون به رابه‌رایه‌تی موقته‌دا سه‌در رایگەیاندووە، ئه‌و پێشنیاره كه ده‌رباره‌ی پڕكردنه‌وه‌ی وه‌زیری ناوخۆیه به شێوه‌ی كاتی راتده‌كه‌ینه‌وه و نابێت هیچ كەس بەشێوەیەكی كاتی پۆستێكی وەزاری پێ بدرێت.
به‌هۆی ناكۆكی ناوخۆییه‌كانی لایه‌نه شیعییه‌كان تائێستا نه‌توانراوه كاندیدێك بۆ وه‌زاره‌تی ناوخۆ یه‌كلایی بكرێته‌وه.
فاڵح فه‌یاز كه كاندیدی چه‌ند لایه‌نێك شیعه‌یه بۆ وه‌رگرتنی ئه‌و پۆسته و لیسته‌كه‌ی هادی عامر و ده‌وڵه‌تی یاسا به رابه‌رایه‌تی مالیكی پشتگیری ده‌كات، به‌ڵام دژایەتی كردنی فالح فەیاز لەلایەن رەوتی سەدر و هاوپەیمانیەتی نەسر تائێستا نەتواندراوە وەك وەزیر متمانەی پەرلەمان بەدەست بهێنێت و هیچ كەسێكی تریش بۆ ئەو پۆستە كاندید نەكراوە.