ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست

02:51 - 23/03/2019

بۆ راسپاردنی كاره‌كانی پارێزگای نه‌ینه‌وا پێشنیاری پێكهێنانی لیژنه‌یه‌ك كرا‌

پەیسەر

دوای ئەوەی سەرۆك وەزیرانی عێراف نوسراوێكی ئاڕاستەی ئەنجومەنی نوێنەران بۆ لابردنی پارێزگاری نەینەوا و جێگرەكەی، لە ئێستادا پێشنیاری پێكهێنانی لیژنه‌یه‌ك بۆ راسپاردنی كارەكانی ئەو پارێزگایە كراوه‌.

شه‌وی رابردوو لە نوسراوێكدا عادل عەبدولمەهدی سەرۆك وەزیرانی عێراق كە ئاڕاستەی سەرۆكی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراقی كردووە، داوای دوورخستنەوەی پارێزگاری نه‌ینه‌وا و جێگرەكەی دەكات.

لە نوسراوەكەدا ئاماژە بەوەكراوە، بەهۆی خەمساردی و كەمتەرخەمی لە جێبەجێكردنی بەرپرسیارێتییەكەیان و بەپێی لێكۆڵینەوەكانیش دەركەوتووە كە پارە و داهاتی گشتیان بەفیڕۆ داوە و ئیستغلالی كورسی دەسەڵاتیان كردووە، پێشنیاری دوورخستنەوەی پارێزگاری نه‌ینه‌وا و جێگرەكەی دەكەم.

له‌وباره‌وه‌ سەرچاوەیەكی ئاگادار بەپەیسەرپرێسی راگەیاند پێشنیاركراوە لیژنەیەكی سێ كەسی بۆ به‌ڕێوه‌بردنی كاروباره‌كانی پارێزگاكه‌ پێكبهێنرێت.

به‌پێی زانیارییه‌كان پێشنیاركراوه‌  كە سەرۆكی زانكۆی موسڵ و فەرماندەی لێكۆڵینەوە لەتاوانەكان و فەرماندەیی ئاسایشی شارەكە كارەكانی پارێزگار و جێگرەكانی جێبەجێ بكەن.