ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست

11:52 - 29/11/2018

"رەغەدی كچی سەدام حوسێن بە ئاشكرا دەگەڕێتەوە بەغدا"‌

پەیسەر

ڕەغدی كچی سەدام حوسێن سەرۆكی لە سێدارەدراوی عیراق ئاشكرایدەكات كە بەمنزیكانە و بە شێوەیەكی ئاشكرا دەگەڕێتەوە بۆ شاری بەغدا.
بە پێی هەواڵێكی ئاژانسی"سكای پرێس"سەرچاوەیەك نزیك لە هەیسەم هەرش پارێزەری ڕەغد كچی سەدام حوسێن باس لەوە دەكات، ڕەغد بە نیازە بەمنزیكانە سەردانی بەغدا بكات.


ئەو سەرچاوەیە لەبەر باری ئەمنی ناوی نەهێنراوە، ڕوونیدەكاتەوە" ڕەغد بە پاسپۆرتی عیراقییەوە سەردانی بەغدا دەكات و لە هەوڵی ئەوەشدان لەگەڵ كوتلەسیاسیەكان لە ناوخۆی عیراق پێشوازی لێبكرێت."
فەرمانبەرێكی باڵای باڵیۆزخانەی عیراق سەبارەت بەو پرسە دەڵێت" دەزانین كە ئەو سەردانی عیراق دەكات، ئەو كارەش بە ئاشكرا دەبێت و بە نهێنی سەردانەكەی ئەنجام نادات."
لەكۆتایدا هاتووە" ڕەغد وەكو هاونیشتیمانیەكی عێراقی مافی ئەوەی هەیە سەردانی وڵاتەكەی بكات، پێویست ناكات ڕاگەیاندنەكان ئەم پرسە گەورە بكەنەوە."