ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست

02:23 - 26/02/2019

"زه‌وی به‌سه‌ر هاوڵاتیاندا دابه‌ش ده‌كرێت"‌

پەیسەر

ئه‌مینداری گشتی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیرانی عێراق ئاشكرایده‌كات، له‌ نزیكترین ماوه‌دا زه‌وی به‌سه‌ر هاوڵاتیانی سه‌رجه‌م پارێزگاكان دابه‌ش ده‌كرێت، ئه‌وه‌ش له‌ بڕیارێكی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیرانه‌وه‌ سه‌رچاوه‌ی گرتووه‌.
له‌ به‌یاننامه‌یه‌كدا نووسینگه‌ی راگه‌یاندنی ئه‌مینداری گشتی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران مه‌هدی عه‌لاق بڵاو كراوه‌ته‌وه‌" ئه‌مڕۆ له‌گه‌ڵ به‌رپرسه‌كانی بانكی تایبه‌تمه‌ند له‌ پێدانی قه‌رز بۆ ئه‌و هاوڵاتیانه‌ی كه‌ ناوی خۆیان بۆیه‌كه‌كانی نیشته‌جێ بوون تۆماركردووه‌، ئه‌و پرۆژانه‌ش له‌ ژێر ڕۆشنایی به‌ندی" 2" له‌ بڕیاری ئه‌نجومه‌نی وه‌زیرانی ژماره‌ "18" ساڵی 2018 كه‌ تێیدا هاتووه‌ ده‌بێت پێداچوونه‌وه‌ به‌و میكانیزمانه‌ بكرێت."

له‌ درێژه‌ی به‌یاننامه‌كه‌دا هاتووه‌" كاری ده‌وڵةت ئه‌وه‌یه‌ كه‌ هانی كه‌رتی تایبه‌ت بدات بۆ ئه‌وه‌ی وه‌به‌رهێنان وه‌كو بزۆكی سه‌ره‌كی و چالاك له‌گه‌ڵ كه‌رتی گشتی كاربكات بۆ ئه‌وه‌ی وڵات گه‌شه‌پێدان به‌ خۆیه‌وه‌ ببینێت، له‌و پێناوه‌شدا ده‌بێت بانكه‌كان كارئاسانی بۆ هاوڵاتیان بكه‌ن تاوه‌كو بتوانن پرۆژه‌كانیان ده‌ست پێبكه‌ن".

عه‌لاق ئاماژه‌ به‌وه‌ كردووه‌ " ئه‌نجومه‌نی باڵا له‌گه‌ڵ وه‌زاره‌تی بونیاتنان و نیشته‌جێبوون و شاره‌وانییه‌كان كارله‌سه‌ر ئه‌وه‌ ده‌كه‌ن له‌ سه‌رجه‌م پارێزگاكانی عێراق زه‌وی دابه‌ش بكه‌ن، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا داهاتی هاوڵاتیان له‌به‌ر چاو ده‌گیرێت بۆ ئه‌وه‌ی ئه‌و زه‌ویانه‌ی پێیان ده‌درێت بتوانن خانووی له‌سه‌ر دوورست بكه‌ن."

له‌ كۆتایی به‌یاننامه‌كدا هاتووه‌" كۆبوونه‌وه‌كه‌ ته‌واوبووه‌ و سه‌رجم ئه‌و تێبینانه‌ نووسران كه‌ بۆ ئاسانكاری پرۆژه‌كه‌ پێویستن. بۆئه‌وه‌ی كاتێكی دیاریكراو ده‌ستنیشان بكرێت تاوه‌كو پرۆژه‌ی پێدانی قه‌رز و دابه‌شكردنی زه‌وی ده‌ست پێ بكات."