12:11 - 14/02/2019
یه‌كه‌مین قوربانی رۆژی خۆشه‌ویستی ئه‌مساڵ
دوای تێپه‌ڕبوونی
چه‌ند كاتژمێرێك به‌سه‌ر رۆژی خۆشه‌ویستیدا گه‌نجێك به هۆی ئه‌وه‌ی عاشقی خوشكی
هاوڕێكه‌ی بووه و هاوڕێكه‌ی پێی زانیووه، خۆی كوشتووه.
به پێی هه‌واڵێكی
پێگه‌ی(قاهیره24) له ناوچه‌ی شێخ زایدی وڵاتی میسر گه‌نجێك ده‌كه‌وێته داوی
خۆشه‌ویستی خوشكی هاوڕێكه‌یه‌وه به‌ڵام دوای ئه‌وه‌ی هاوڕێكه‌ی پێی ده‌زانێت، له
شه‌رمه‌زاریدا هیچ ڕێگایه‌كی بۆ نامێنێته‌وه جگه له‌وه‌ی په‌نا بۆ خۆكوشتن ده‌بات.
ئه‌و گه‌نجه
تاكه شتێك كه بیری لێكردۆته‌وه خۆكوشتن بووه، بۆیه له نهۆمی چواره‌می باڵه‌خانه‌یه‌كه‌وه
خۆی فڕێده‌داته خواره‌وه و ده‌ست به‌جێ گیان له ده‌ست ده‌دات.
دواتر پیاوانی
پۆلیس وهێزی فریاكه‌وتن ده‌گه‌نه شوێنی ڕووداوه‌كه و له‌وێ عه‌مید عسام ئه‌بو خه‌یر
سه‌رۆكی لێكۆڵه‌وه‌رانی كه‌رتی ئۆكتۆبه‌ر له‌و باره‌یه‌وه ده‌گه‌نه ئه‌و ڕاستییه‌ی
كه" ئه‌و گه‌نجه‌ی خۆی كوشتووه خوێندكاری په‌یمانگا بووه و عاشقی خوشكی
هاوڕییه‌كی نزیكی بووه، دوای ئه‌وه‌ی په‌یوه‌ندیه‌كان ئاشكرا ده‌بێت، هاوڕێكه‌ی
گله‌یی لێده‌كات ده‌ڵێت تۆ ناپاكیت له‌گه‌ڵ كردووم چیتر نامه‌وێت هاوڕێم بیت، ئه‌ویش
تووشی خه‌مۆكیه‌كی قورس ده‌بێت بۆیه ناچار ده‌بێت په‌نا بۆ خۆكوشتن به‌رێت.
هه‌موو ساڵێك
له 14ی شوبات عاشقان گوڵی خۆشه‌ویستی پێشكه‌شی یه‌كتر ده‌كه‌ن بۆیه ئه‌م ڕۆژه‌یان
به ڕۆژی عاشقان ناوبردووه، چیرۆكی ڤاڵانتاین لێره‌وه ده‌ست پێده‌كات كه (ئاكالیدیۆس)
ی دووەم پاشای یۆنان زانی توانای پیاوانی زگورتی لەو پیاوانە زیاتر كە ژنیان هەیە،
هاوسەرگیری حەرام كرد.
له‌و كاته‌دا ڤالانتاین قەشەیەكی گەنج بوو ئەو كچ‌و كوڕانەی خۆشەویستی
یەكتربوون لە ناو ئەشكەوت‌و بەنهێنی لەیەكتر مارە دەكرد.
تا ئەو كاتە
پادشا دەزانێت‌و ڤالانتاین دەخرێتە زیندانەوە. ڤالانتاین لەو ماوەیەی كە لەزیندان
دەبێت عاشقی كچی پاسه‌وانه‌كه‌ی دەبێت‌و نامەیەكی بۆ دەنووسێت كە ئەو نامەیە یەكێك
لەجوانترین نامە دڵدارییەكانی جیهانە.
رۆژی چواردەی
شوبات، ڤالانتاین بە فەرمانی پادشا لەسێدارەدەدرێت‌و
دواتر ئەم رۆژە بەناوی رۆژی ڤالانتاین یان خۆشەویستی دیاری دەكرێت.