03:31 - 12/02/2019
كارنامەی كۆبوونەوەی ئەنجومەنی پارێزگای كەركوك
بەپێی ئەو نوسراوە كە ئاڕاستەی ئەندامانی ئەنجومەنی پارێزگای كەركوك كراوە، لە كارنامەی كۆبوونەوەی 18ی ئەم مانگەی ئەنجومەنی پارێزگای كەركوك باسی هەڵبژاردنی پارێزگاری تێدا نەكراوە.
بەپێی ئەو نوسراوە ، كۆبوونەوەكە رۆژی 18ی مانگ بەڕێوەدەچێت و بە پێی كارنامەكە ئەنجومەنی پارێزگای كەركوك باس لە زانیاری گشتی لەبارەی كەركوك و هەروەها دۆخی ئەمنی و ئیداری پارێزگاكە لەلایەن ئەندامانی ئەنجومەنی پارێزگاكەوە گفتوگۆی لەبارەوە دەكرێـت.
بەپێی ئەو كارنامەیە بێت، لە كۆبوونەوەكەدا پرسی هەڵبژاردنی پارێزگاری نوێ بۆ كەركوك گفتوگۆی لەبارەوە ناكرێت و نوسراوى كارنامهكهش ئهمڕۆ رهوانهی ئهندامانی ئهنجومهن كراوه.
پێشتر پارتی و یەكێتی لەسەر ئەوە رێكەوتبوون بۆ ئاسایكردنەوەی دۆخی كەركوك و دەستنیشانكردنی پارێزگارێكی نوێ بۆ ئەو شارە ئەنجومەنی پارێزگا رۆژی 18ی مانگ لە شاری هەولێر كۆببنەوە.
هەرچەندە تائێستا پێكهاتەی توركمان و عەرەبی كەركوك بەدەم ئەم پێشهاتەوە نەهاتوون و لەسەر دانیشتنەكەی رۆژی 18ی مانگ تێبینیان هەیە، بەڵام بەپێی كارنامەكە بێت پێناچێت دانیشتنەكە چارەسەری كێشەی پارێزگاری كەركوك بكات.