03:02 - 12/02/2019
توركیا فه‌رمانی ده‌ستگیركردنی بۆزیاتر له هه‌زار كه‌س ده‌ر‌كرد
كه‌ناڵێكی توركی نزیك له حكومه‌تی توركیاوه
بڵاویانكردۆته‌وه كه ئه‌مڕۆ بڕیاری له هه‌زار كه‌س زیاتریداوه چونكه گومان ده‌كرێت
ئه‌وانه ڕاسته‌وخۆ په‌یوه‌ندیان به كوده‌تاكه‌ی ساڵی 2016ه‌وه هه‌بووه.
كه‌ناڵی (سی ئێن ئێن تورك) بڵاویانكردۆته‌وه ده‌سه‌ڵاتدارانی
توركیا بڕیاری ده‌ستگیركردنی 1112 كه‌سیان ده‌ركردووه كه گومان ده‌كرێت په‌یوه‌ندیان
فه‌تحوڵا گویله‌ن كه نیشته‌جێی ئه‌مریكایه و حكومه‌تی ئه‌نكه‌ره ئه‌و خه‌ڵكه
به‌وه تۆمه‌تبارده‌كه‌ن كه ده‌ستیان له كوده‌تاكه‌ی ساڵی 2016ه‌وه هه‌بووه.
ئه‌م ڕێوشوێنه ئه‌منییانه له دوای كوده‌تاكه‌وه ده‌ستی
پێكردووه، ئه‌ردۆگان پێی وایه گویله‌ن له پشت كوده‌تاكه‌وه بووه و ئه‌و كوده‌تایی
كه 250 كه‌س له یه‌ك شه‌ودا كوژرا. به‌ڵام گویله‌ن كه هاوڕێی دێرینی ئه‌ردۆگانه
ڕه‌تیده‌كاته‌وه به هیچ جۆرێك ده‌ستی له پشت كوده‌تاكه‌وه هه‌بووبێت.
كه‌ناڵی (سی ئێن ئێن تورك) ده‌ڵێت" له ئێستادا
پرۆسه‌ی ده‌ستگیركردنه‌كه زیاتر چاویان بڕیووه‌ته ئه‌نكه‌ره له 76 هه‌رێمی گرتۆته‌وه"
به بێ ئه‌وه‌ی هیچ ناوه‌ڕۆكێكی تر بڵاو بكاته‌وه.
له دوای كوده‌تاكه‌وه تاوه‌كو ئێستا 77 هه‌زار كه‌س له
چاوه‌ڕوانی دادگایكردنن و هێشتا لێره و له‌وێش خه‌ڵكی ده‌ستگیرده‌كرێت، به‌ده‌رله‌وه‌ش
حكومه‌ت بڕیاریداوه 150 فه‌رمانبه‌ر و سه‌رباز له ئیشه‌كانیان دووربخاته‌وه.
وڵاتانی خۆرئاوا و چاودێرانی سیاسی پێیان وایه كه ئه‌ردۆگان
ده‌یه‌وێت به بیانووی كوده‌تاكه‌وه سه‌رجه‌م نه‌یارانی له ناو به‌رێت.