06:44 - 09/02/2019
په‌رله‌مانتارێك ڕه‌تیده‌كاته‌وه به‌رتیلی وه‌رگرتبێت
ئه‌ندامێكی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق له هاوپه‌یمانی قه‌رار ڕه‌تیكردۆته‌وه
كه هیچ جۆره بهرتیلێكی له ئه‌مریكا وه‌رگرتبێت تاوه‌كو رێگری له‌و یاسایه
بكات كه ده‌یانه‌وێت سوپای ئه‌مریكا له خاكی عێراق ده‌ربكه‌ن.
به پێی هه‌واڵێكی كه میدیاكانی عێراق بڵاویانكردۆته‌وه، ژنه په‌رله‌مانتاری
عێراق ناهده داینی ڕایگه‌یاندووه" مانه‌وه و ده‌رچوونی هێزه‌كانی ئه‌مریكا
له عێراق ڕێكه‌وتننامه‌ی نێوان عێراق و ئه‌مریكا دیاریده‌كات."
ئه‌و په‌رله‌مانتاره جه‌ختی له‌وه كردۆته‌وه تاوه‌كو ئێستا هیچ بڕه
پاره‌یه‌كی له ئه‌مریكا وه‌رنه‌گرتووه، ته‌نانه‌ت چاوی به هیچ به‌رپرسێكی ئه‌مریكی
نه‌كه‌وتووه، تاوه‌كو به به‌رتیل به‌ربه‌ست له‌به‌رده‌م یاسای ده‌ركردنی ئه‌مریكا
له عێراق دروست بكات. داواشی له‌و رۆژنامه‌نووسانه كردووه كه ناویان زڕاندووه
به به‌ڵگه‌وه ڕاستیه‌كان بسه‌لمێنن بۆ ئه‌وه‌ی بۆ هه‌موو لایه‌ك ڕوون بێته‌وه
كه به چ شێوه‌یه‌ك پاره‌ی وه‌رگرتووه.
پێشتر رۆژنامه‌ی"الاخبار"ی لوبنانی ئاشكرایكردبوو كه له ماوه‌ی
ڕابردوودا له كاتی سه‌ردانیكردنی وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مریكا مایك بۆمبیۆ بۆ به‌غدا،
به‌رتیلی به زۆرێك له ئه‌ندامانی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێراقداوه تاوه‌كو
رێگری بكه‌ن له‌و یاساییه‌ی كه به نیازن له په‌رله‌مانی عێراق كار بۆ كردنه ده‌ره‌وه‌ی
هێزه‌كانی ئه‌مریكا بكه‌ن.
به پێی ئه‌و ڕۆژنامه‌یه، ئه‌و ئه‌ندامانه‌ی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق
" دیارییه مادییهكهیان" وه‌رگرتووه. ئه‌وانه‌ش هه‌ریه‌ك له كازم عه‌تیبی
و زیاد ئه‌حمه‌د له هاوپه‌یمانی نیشتیمانی كه ئه‌یاد عه‌لاوی سه‌ركردایه‌تی ده‌كات،
جگه له‌وانه‌ش ناهیده داینی له لیستی قه‌رار كه ئوسامه نوجێفی سه‌ركردایه‌تی
ده‌كات، پاره‌كه‌یان وه‌رگرتووه.