ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست

05:30 - 05/02/2019

موقتەدا سەدر 60 رۆژ دەداتە عادل عەبدولمەهدی‌

پەیسەر

رابەری رەوتی سەدر 60 رۆژ دەداتە سەرۆك وەزیرانی عێراق بۆ تەواوكردنی كابینەكەی، بەپێچەوانە له‌ئه‌گه‌ری ته‌واونه‌بوونی كابینه‌كه‌دا فشار ده‌خاته‌ سه‌ر حكومه‌ت و خۆپیشاندان رێكده‌خات.

بەپێی زانیارییه‌كان موقتەدا سەدر رابەری رەوتی سەدر 60 رۆژی بۆ عادل عەبدولمەهدی سەرۆك وەزیرانی عێراق دیاریكردووە بۆ ئەوەی كابینەی حكومەت تەواو بكات، بەپێچەوانە لە ره‌وته‌كه‌ی دژی حكومه‌ت ده‌وه‌ستێته‌وه‌.

هه‌ر له‌ په‌یامه‌كه‌یدا، موقته‌دا سه‌در رایگه‌یاندووه‌ له‌ ئه‌گه‌ری جێبه‌جێنه‌كردنی داواكارییه‌كه‌ی، ئه‌وا  خۆپیشاندانی فراوان دەكات بۆ دەستلەكاركێشانەوەی سه‌رۆك وه‌زیران.
رۆژی 2ی تشرینی یەكەمی ساڵی رابردوو بەرهەم ساڵح سەرۆك كۆماری عێراق عادل عەبدولمەهدی راسپارد بۆ پێكهێنانی كابینەی حكومەت.

كابینەی عادل عەبدولمەهدی لە 22 وەزارەت پێكدێت رۆژانی  24 و 28 تشرینی یەكەم و 18ی كانونی یەكەمی ساڵی رابردوو، بەشێك لەكابینەكەی متمانەی وەرگرت، بەڵام تائێستا پۆستی وەزارەتەكانی  بەرگری و ناوخۆ و داد و پەروەردە بە بەتاڵی ماونەتەوە.

بەپێی مادەی 76 بڕگەی دووی دەستوری عێراق پێویستە سەرۆك وەزیرانی راسپێردراو لەماوەی 30 رۆژدا ناوی كاندیدی وەزارەتەكانی پێشكەش بكات.