11:54 - 05/02/2019
ئه‌و یاسایه‌ی بۆهه‌موومان پێویسته و كاری پێناكرێت
پسپۆرێكی یاسایی ئاشكرایده‌كات، به هۆی ئه‌وه‌ی له
ئێستادا حاڵه‌تی هه‌ڵگرتنی چه‌ك بۆته دیارده و هه‌موو لایه‌ك پێی خۆشه كه بنه‌بڕ
بكرێت، به‌پێی یاسا سزای زیندانی له‌سه‌ره، به‌ڵام كێشه‌كه لایه‌نی جێبه‌جێكاره
كه ناتوانێت به‌و كاره هه‌ستێت.
عه‌لی تمیمی پسپۆری قانوونی له لێدوانێكدا بۆ میدیاكانی
عێراق، ڕایگه‌یاندووه" یاسای چه‌ك كه ساڵی 2017 ده‌ركراوه، تێیدا هاتووه
ئه‌وكه‌سه‌ی چه‌كی بێ مۆڵه‌ت هه‌ڵده‌گرێت یاسا بۆی هه‌یه ماوه‌ی ساڵێك زیندانی یان
له سێداره‌ی بدات له كاتێكدا ئه‌گه‌ر ئه‌و چه‌كه بۆ كاری تیرۆرستی به‌كاربهێنرێت.
له هه‌مانكاتدا به‌پێی یاسا ئه‌و كه‌سه‌ی له بۆنه‌كاندا ته‌قه ده‌كات به پێی
مادده‌ی 570 ده‌كرێت بۆ ماوه‌ی سێ ساڵ زیندانی بكرێت."
له درێژه‌ی قسه‌كانیدا ده‌ڵێت" هه‌ركه‌سێك له
ماڵه‌وه چه‌ك هه‌ڵبگرێت ته‌نانه‌ت ئه‌گه‌ر یه‌ك پارچه‌ش بێت ماوه‌ی ساڵێك زیندان
ده‌كرێت و سزای داراییشی به‌سه‌ردا ده‌سه‌پێنرێت."
عه‌لی تمیمی ده‌ڵێت" به‌كارهێنانی یاری ئاگرینه‌كان
هیچی كه‌متر نییه له فیشه‌ك بۆیه ئه‌ویش به پێی یاسا و مادده‌ی 411 كه ساڵی
2003 ده‌ركراوه سزای زیندانی بۆ كه‌سی به‌كارهێنه‌ر ده‌رده‌كرێت، له‌و سۆنگه‌یه‌وه
ده‌بێت هاورده‌كردنی قه‌ده‌غه بكرێت، كێشه‌كه له‌وه‌دایه كه یاساكان بوونی هه‌یه
به‌ڵام له لایه‌ن لایه‌نی جێبه‌جێكاره‌وه، جێبه‌جێ ناكرێت."
له كۆتایی قسه‌كانیدا ئه‌و پسپۆره یاساییه ئاماژه به‌وه
ده‌كات" ده‌وڵه‌ت ده‌توانێت ئه‌و چه‌كانه بكڕێت به تایبه‌تی ئه‌و كه‌سانه‌ی
كه پاره‌یان پێویسته ئاماده‌یه چه‌كه‌كه‌ی بفرۆشت، به نرخێكی زۆر كڕینی ئه‌و
چه‌كانه ده‌بێته هۆكارێك بۆ كه‌مبوونه‌وه‌ی چه‌كداری و ده‌شتوانرێت له ڕێگه‌ی
ده‌زگاكانی تایبه‌ته‌وه ده‌ست به‌سه‌ر ئه‌و چه‌كانه بگیرێت."
به‌پێی ئامارێكی وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی عیراقی ساڵی 2018
به هۆی ته‌قه‌ی هه‌ڕه‌مه‌كی كه هاوڵاتیان له شین و شاییدا كردوویانه 74 كه‌س فیشه‌ك
به‌ر سه‌ری كه‌وتووه و گیانیان له ده‌ستداوه.