ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست

04:45 - 30/01/2019

ئيسپانیا داوای لێبوردن له‌ گه‌لی عێراق ده‌كات‌

پەیسەر

ئه‌مرۆ دوای تێپه‌ڕبوونی 40 ساڵ بۆ یەکەمجار شا فلیپینی شەشەم، شای ئیسپانیا بە سەردانێکی چاوەڕواننەکراو گەیشتە بەغدا، بەڵام ئەوەی بووە جێگەی سەرنجی میدیا و تۆڕە کۆمەڵایەتییەکانی، فڕۆکەکەی شای ئیسپانیا ئاڵای سەردەمی رژێمی بەعسی تێدا بووە. ئه‌مه‌ش نیگه‌رانی خه‌ڵكی به‌دوای خۆیدا هێنا. هه‌ندێك پێیان وابوو كه‌ شای ئیسپانیا و تیمه‌كه‌ی بێ ئاگان له‌ گۆڕانكاری ئاڵای وڵاته‌كه‌یان، هه‌ندێكی دیكه‌ش باسیان له‌وه‌ ده‌كرد، شای ئیسپانیا عێراقی جارانی له‌ مه‌به‌سته‌ نه‌ك عێراقی نوێ.


كاتژمێرێك به‌رله‌ ئێستا باڵیۆزخانه‌ی ئیسپانیا له‌ عێراق به‌ فه‌رمی داوای لێبوردنیان له‌ گه‌لی عێراق كرد و له‌ به‌یاننامه‌یه‌كدا هاتووه‌" به‌هۆی ئه‌و هه‌ڵه‌یی ئه‌مرۆ كه‌ ئاڵای كۆنی عێراقمان له‌سه‌ر فرۆكه‌كه‌ دانابوو، هه‌ڵه‌كه‌ له‌لایه‌ن فرۆكه‌وانه‌كانه‌وه‌ ئه‌نجامدراوه‌ و، له‌ كاتی گه‌ڕانه‌وه‌دا ئه‌و هه‌ڵه‌یه‌ چاره‌سه‌ر ده‌كرێت."