ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست

03:51 - 30/01/2019

هه‌وڵێكی كوشتنی سه‌رۆك كۆماری پێشووی توركیا ئاشكرا ده‌كرێت‌

پەیسەر

سه‌رۆكی یانزده‌هه‌مینی توركیا، عه‌بدوڵا گویل له‌ هه‌وڵێكدا بۆ كوشتنی ڕزگاری بووه‌، هه‌واڵه‌كه‌ش له‌ لایه‌ن ژنه‌كه‌یه‌وه‌ پشت ڕاستكراوه‌ته‌وه‌. به‌ڵام تاوه‌كو ئێستا هیچ لایه‌نێكی ئه‌منی له‌سه‌ر ئه‌و ڕووداوه‌ كاردانه‌وه‌یان نه‌بووه‌.

به‌ پێی هه‌واڵێكی پێگه‌ی(ئینته‌رنێت هه‌به‌ر)ی توركی، له‌ چه‌ند ڕۆژی رابردوودا قسه‌ له‌سه‌ر خشته‌ی كاره‌كانی عه‌بدوڵا گویل ده‌كرا، هه‌ندێك له‌وانه‌ بڵاویانكرده‌وه‌ كه‌ گازی ژه‌هراوی كراوه‌ته‌ ناو ئۆتۆمبیله‌كه‌یه‌وه‌، داواكراوه‌ كه‌ بكوژرێت. داواشكراوه‌ كه‌ هه‌واڵه‌كه‌ بگاته‌ ئاستی خواره‌وه‌ تاوه‌كو مردنه‌كه‌ی په‌رده‌ پۆش نه‌كرێت.


له‌ به‌یاننامه‌یه‌كدا نووسینگه‌ی سه‌رۆك كۆماری پێشووی توركیا بڵاویانكردۆته‌وه‌، كه‌ هه‌وڵی كوشتنی گویل له‌ رێگه‌ی فێنكه‌ره‌وه‌(تبرید)ی ئۆتۆمبیله‌كه‌یه‌وه‌ بووه‌ كه‌ ته‌رخانكراوه‌ بۆ هاتووچۆكردنی عه‌بدوڵا گویل.

له‌ درێژه‌ی به‌یاننامه‌كدا هاتووه‌" ئه‌وان هه‌وڵی كوشتنی گویلیان داوه‌، ئه‌وه‌ش له‌ ڕێگه‌ی ژه‌هركردنه‌ ناو ئۆتۆمبیله‌ ڕاگرتووه‌كه‌ی تاوه‌كو له‌ گه‌ڵ هه‌ر جوڵه‌ پێكردنێك ئه‌و له‌ناو بچێت."له‌ باره‌ی چۆنیه‌تی ڕاست و درووستی ڕووداوه‌كه‌وه‌ خێزانی عه‌بدوڵا گویل هه‌واڵه‌كه‌ی پشت ڕاستكردۆته‌وه‌.

له‌ مێژووی توركیادا جاری یه‌كه‌م نییه‌ كه‌ سه‌رۆكانیان بكوژن، له‌ 17ی نیسانی 1993 سه‌رۆك كۆماری توركیا تورگوت ئۆزاڵ له‌ پڕ كۆچی دوایكرد به‌ڵام دواتر له‌ لایه‌ن خێزان و هاوڕێكانیه‌وه‌ باس له‌وه‌ كراوه‌، كه‌ تورگوت ئۆزاڵی سه‌رۆكی توركیا به‌ مه‌رگی ئاسایی نه‌مردووه‌ به‌ڵكو ژه‌هر خوار كراوه‌.