01:09 - 29/01/2019
" ساڵی 2065 یادی ئیمام مه‌هدی له به‌ریتانیا و شه‌وی قه‌در له پاریس ده‌كه‌ین"
كه‌سێكی دیاری موحافیزكارانی ئێران و له دواهه‌مین گرته‌ی
ڤیدیۆیدا باس له پلانی داهاتووی ئێران ده‌كات، به پێی قسه‌ی خۆی ئه‌وان كۆشكی
سپی و كۆشكی ڤێرسای و باكینگهام ده‌گۆڕن بۆ حوسێینه(مزگه‌وتی شیعه‌كان).
له پێگه‌ی (انتخاب)ی ئێرانی بڵاو بۆته‌وه، حه‌سه‌ن عه‌باسی
نزیك له سوپای پاسدارانی ئێران له گرته‌یه‌كی ڤیدیۆیدا ئاماژه به‌وه ده‌كات كه
ئێران له ستراییژیه‌تی خۆیدا بۆساڵانی ئاینده پرۆژه‌ی خۆی هه‌یه.
عه‌باسی ده‌ڵێت" پلانمان هه‌یه، یادی له دایكبوونی
ئیمام مه‌هدی ده‌كه‌وێته 15ی شه‌عبانی 2065 ئێمه ئه‌و یاده له كۆشكی باكینگهام
كه باره‌گای حكومه‌تی به‌ریتانیایه، ده‌كه‌ینه‌وه."
هه‌رچه‌نده عه‌باسی به‌لای زۆرینه‌ی خه‌ڵكی ئێرانه‌وه وه‌كو
كات به‌سه‌ربردن سه‌یری ڤیدیۆ و لێدوانه سه‌یره‌كانی ده‌كه‌ن به‌ڵام ئه‌و درێژه
به قسه‌كانی ده‌دات و ده‌ڵێت" دوای ته‌واوبوونی یادی ئیمام مه‌هدی، ئێمه
مانگی ڕه‌مه‌زان و شه‌وی قه‌در له كۆشكی ڤێرسای پاریس ده‌كه‌ین."
له كۆتایدا ئاماژه به‌وه ده‌كات" له ڕابردوودا
ئێران له شاره‌كانی محمره و عه‌بادان له ئه‌هواز كێشه‌ی هه‌بوو، ئێستا ئێمه له
حه‌له‌ب(سوریا) و موسڵ(عێراق) و عه‌ده‌ن(یه‌مه‌ن) دا هه‌ین."