ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست

10:54 - 29/01/2019

ئه‌گه‌ر ئیسرائیل هێرش بكات وه‌ڵامی توندمان ده‌بێت‌

پەیسەر

ئه‌مینداری گشتی بزووتنه‌وه‌ی عه‌سائیبی ئه‌هلی حه‌ق له‌ ئیسرائیل ده‌كات به‌وه‌ی ئه‌گه‌ر هێڕش بكاته‌ سه‌ر عێراق ئه‌وكاته‌ به‌ شێوه‌یه‌كی بێ سنوور وه‌ڵامی ئیسرائیل ده‌ه‌ده‌نه‌وه‌.

له‌ چاوپێكه‌وتنێكیدا له‌گه‌ڵ ئاژانسی(ئه‌سۆشێتید پرێس) قه‌یس خه‌زعه‌لی ئه‌مینداری گشتی بزووتنه‌وه‌ی عه‌سائیبی ئه‌هلی حه‌ق  ئاشكرایكردووه‌" ئه‌گه‌ر ئیسرائیل هێرش بكاته‌ سه‌ر لوبنان یاخود سوریا، ئه‌وان داوای هاوكاری بكه‌ن، ئه‌وا ئێمه‌ یه‌كه‌م كه‌س ده‌بین بۆ به‌هاناچوونیان."

له‌ درێژه‌ی قسه‌كانیدا ده‌ڵێـت"گریمانه‌ی ئه‌وه‌ی ئیسرائیل له‌ ژێر هه‌ر بارودۆخێكدا ئامانجه‌كانی له‌ عێراق بپێكێت، ئه‌وا عێراق كه‌ خاوه‌ن سه‌روه‌ری خۆیه‌تی به‌رگری له‌ خۆی ده‌كات، وه‌ڵامێكی بێ سنوور ده‌درێنه‌وه‌."

هه‌ر له‌و چاوپێكه‌وتنه‌دا ئه‌مینداری گشتی بزووتنه‌وه‌ی عه‌سائیبی ئه‌هلی حه‌ق نایشارێته‌وه‌ كه‌ تاران و ته‌ل ئه‌بیب به‌جۆرێك ڕووبه‌ڕووی یه‌ك بوونه‌ته‌وه‌ ئه‌گه‌ری ئه‌وه‌ له‌ ئارادیه‌ شه‌ڕی ناوچه‌یی هه‌ڵبگیرسێت.

به‌ بڕوای خه‌زعه‌لی ده‌نگدانی په‌رله‌مان عێراق له‌سه‌ر بڕیاری كشانه‌وه‌ی هێزه‌كانی ئه‌مریكا له‌ عێراق بكه‌وێته‌ مانگی داهاتووه‌وه‌.

له‌ كۆتایدا ده‌ڵێت" دوای تێكشكانی داعش له‌ عێراق و ناوچه‌كه‌، هیچ پاساوێك هه‌ڵناگرێت گه‌ر ئه‌مریكا له‌ عێراق بمێنێنته‌وه‌. ده‌بێت عێراق به‌و جۆره‌ مامه‌ڵه‌ بكات ئه‌گه‌ر بێت و ئه‌مریكا له‌ وڵات ده‌رنه‌چوو ئه‌وا  به‌ زۆر ده‌ریان بكات."