ململانێ وەک خزمەت

23/03/2021

دیدار عەبدولكەریم

ململانێ پێوستە سەرەتایەک بێت بۆ سپاردنی لەمپەرەکان بێت بە پلانی مەحکەم و گونجاو و جێبەجێکراو لە پێناو کۆمەڵگە و هاوڵاتی نەک بەجێ هێشتنی بۆ کات هەروەها ڕێگای مامەڵە کردن لەگەڵ ململانێ و ناکۆکی و دۆخی بارگاوی بە گیانی بەریەک کەوتن لە نێوان ئەندامی هەر دامەزراوەیەکی ئیداری و کارگێری و چاودێری و بەڕێوە بردن لە دو تای تەرازوی پاساندان خۆی دەبینێتەوە:

یەکەم/ دەکرێت ببێتە هەوێنی سەرکەوتن

دووەم/ دەکرێت ببێتە هەوێنی داڕمان ململانێ دۆخێکی ئاساییە لە بەڕێوەبردن، چونکە لەگەڵ بەردەوام و بەرەو پێشچون ململانێ بە سروشتی لە دایک دەبێت، هەروەها دەبێت بە فریاد رەس کاتێک ڕاشکاوی و رونی سەرچاوەی ململانێ بێت نەک بە پێچەوانەوە سەرکوت کردن و سەرکۆنە کردن و شێواندن و ببێتە کلتوری هەر بیرێک و بیردۆزێکی نوێی بۆ بەرێوەبردن و ئاراستە کردن، بێ ئەوەی وێنە بکرێت بە ئەم ئاراستە و بیرۆکەیە دەبێتە هۆکارێک بۆ قۆرخ کردنی دەسەڵاتەکان.

دروست بونی ململانێ پێوستە دەربارەی لە چوارچێوەی قەزیە بێی نەک لەسەر ئاستی تاک و تاقم، چونکە قەزیە و شەخص تەواو جودان لە یەکتر لە پێناو پاراستنی کەسایەتیەکان لە هەمو تانە و تەشەر و ڕێگری کردن لە دروست کردنی وێنەی نەگەتیف بۆیان، ململانێ پۆزەتیف گونجاوترین ڕێگایە بۆ پێشکەش کردنی بژاردە و پێشنیار، دورمان دەخاتەوە لە بە نیشانە گرتنی تاک لە کاتی کێشە وپاشکشێ لە کاتی دروستبونی هەر دۆخێکی نە خوازراو، بگرە دەبێتە چارەسەرکردنی هەر هەڵەیەکی بەرێوەبردن لە کەمترین کاتتدا و بێ دروست بونی کاریگەری نەگێتف لەسەر وێنە گەورەکە، بێ گەرانەوە بۆ رابردو و هەڵدانەوە پەرەکانی ڕابردوو، ململانێ کە لەسەر ئاستی قەزیە بگوازرێتەوە بۆ ئاستی شەخصی لە کۆتادا کاریگەری نەخوازراو دروست دەکات لەسەر کۆی پرۆسەکە.

دیاردە نەخوازراوەکانی ململانێ: -

دواکەوتن لە راپەراندنی کاروبارەکان ـ دەستنیشان نەکردنی ئامانجەکان ـ شۆڕ نەکردنەوەی دەسەڵاتەکان ـ بڕیار نەدان لەسەر چارەسەر کردنی کێشەکان ـ هەوڵدان بۆ قەتیس کردنی دەسەڵاتەکان ـ بەیەکداچونی دەسەڵاتەکان ـ کاڵبونەوەی کاری دەستەجەمعی ـ هەستیاری لە پەیوەندیەکان لە نێوان یەکتر ـ کارکردن لەسەر بابەتە لاوەکیەکان ئیدارەدانی چەمکی ململانێ لە کۆی پرۆسەی بەرێوەبردن هێندە سانا نیە پێوستی بە خوێندنەوەی زۆر ورد هەیە، بۆ هەند وەرگرتنی سەرجەم جومگەکان وەک ( ئاراستەکان، دنیا بینین و پێشبینەکان و پێشنیارەکان) بۆ دروست کردنی باڵانسی نێوانیان، لە کاتی هەڵکشانی خاڵە ناکۆکان و دروست بونی بارگەی و بەریەک کەوتن و چەق بەستنی پرۆسەکە لە نێوان کەسەکان و دروست بونی هەستیاری لەسەر هەمو ئاستەکان.

هۆکارەکانی سەرەکیەکانی ململانێ: ـ

جیاوازی لە تەکنیکی بەڕێوەبردن ـ ئامانج و دنیا بینی جیاواز ـ دڵنیا بون توانای کەسی بەرامبەر لاواز یا خود بەهێز بێت ـ شێوازی بەرژەوەندی جیاواز ـ قەبارەی سەرچاوەکان وەک ( دارایی و مرۆیی)و بەکارهێنایان ـ پەستانە دەرەکی وناخۆیەکان لەسەر پرۆسەی بەرێوەبردن ـ دروست کردنی چینایەتی و هەستیاری نێوان تاکەکان بە نەتیجە هەموو ئەو ململانەی بۆ سەرخستنە بۆ خزمەتە بۆ ئەنجام و ئامانجە و بۆ پاراستنە دورە لە پەرتبون و کەرت بون هەروەها بۆنی دڵسۆزی لێیەت پیرۆزە و شکۆمەندە، کارکردن بۆ کۆمەڵگەی دادگەر و شکۆی هاوڵاتی و سیستمی شەفاف و داکۆکی بێت لە لاواز پێش بە هێز، بۆ گەراندنەوەی متمانەی نێوان تاکەکان، دور کەوتنەوە لە بە پاڵەوان کردن و تەخوین کردنی بێ بنەما.