01/03/2021
دکتۆر عەلی وەردی لە کتێبی مهزلة العقل البشرى (گاڵتەجاڕی عەقڵی مرۆڤ)دا ئەڵێت:
(كلّما ازداد الإنسان غباوة ازداد يقيناً بأنه أفضل من غيره في كل شئ)، واتە ( لەگەڵ زیاد بونی گێلێتی مرۆڤ
زیاتر دڵنیا دەبێت کەلە هەمو رویەکەوە لە هەموان باشترە).
باڵاترین و بەرزترین ئاستی جەهل و نەزانین ئەو قۆناغەیە کە مرۆڤ خۆی هەست ناکات پەی بە ئاستی نەزانینی خودی خۆی نابات، هەروەها نکۆڵی لە بێ ئاگای و نەزانینی خۆی دەکات ئەمە کرۆکی پانە دوبەشبون و بڵاو بونەوەی وەبائی جەهلە لە کۆمەڵگەدا.
جۆرەکانی جەهل:
*جەهلی سادە:
جۆرێکی جەهلە کە تێگەشتنی بۆ بابەتەکان سەرەتاییە.
*جەهلی تەواو: ئەم جۆرە لە جەهل بە مانای نەبونی زانیاری بە هیج جۆرێ.
*جەهلی ئاوێتە:
جۆرێکی دیکەی لە جەهل بە ترسناکترین جۆر دادەنرێت، خۆی بە خۆی نازانێت کە هیچ درک و زانیاری نیە لەسەر بابەتەکان و لەگەڵ راستیدا ناچونیەکە و بە دژی ئاراستەی ژیربێژی هەنگاو دەنێت و کۆمەڵگە ئاراستە دەکات.
لەبەرئەوەی لە بنەڕەتدا نازانێت کە (نازانێت)، پەی بەوە نابات و نازانێت و زانیاری تەواوی نیە دەربارەی ( مرۆڤ، گەردون و روداوەکان، بازرگانی، سیاسەت، مێژوو، زانستەکان، پەروەردە، توێژینەوەی زانستی، دینداری، بەهەشت و دۆزەخ، ڕۆشنبیری، زمانەوانی، شەڕو ئاشتی، ڕۆشنبیری، پێغەمبەران و نێردراوان، بەرنامە ئاسمانی و زەمینیەکان، تەندروستی و سیستمی خواردن، خۆشەویستی، دڵخۆشی و خەمۆکی، ترس و لادان، هزر وشێتی، نەخۆشیزانی، مرۆڤناسی.... هتد).
ناشێ و ناگونجێ مامۆستا و ڕابەر و پێشەوا بیت، بە پێی پسپۆری و شارەزایی خۆت هەڵسەنگاندن و پاسادان بۆخۆت نەکەیت بۆیە دۆخی خۆت بزانی لە چ ئاستێکی مەعرەفیت، سەرەڕای ئەوەش کاربگاتە بێ گوێدانە هیچ پرسنپێکی پەروەردەیی ومەعرفی ئیدعایی جاڕی ئاشکرایی قۆپیە و غەش و ساختە کردن بدرێت، بکرێتە بابەتی گاڵتە و بالۆرە ژەهر ڕێژی مێشک و ناخی فێرخوازنی پێ دابرزێنیت، بە ڕاستی شەرم ئامێزە جێگەی گرفتە.
ئاماژەیەکی هێندە ترسناکە ئێمە کۆباسی ژیان و ئایندەی نەوەکانمان و لە دەست کێدایە!؟
ئەگەر ئێمە ئێستا پێکهاتەی فێرخوازانمان تەنها ٪٢٠ کۆمەڵگە پێک بهێنێت بە دڵنیای ٪١٠٠ داهاتوی کۆمەڵگە پێک دێن، پرۆسەی پەروردە پڕ شکۆیە خاوەنی قودسەیەتی خۆیەتی، دەستاو دەست کردنی ئاڵای زانستە بەڵام دەبێت هەندێ ئاڵا بە دەستی زانستی ساختە کە بە هۆی ڕەگەز و پلاستیک و سلیکۆن ..... هتد بون بە وتەبێژی و کاراکتەری( زانست، پەروەردە، میدیا، هونەر، وەرزش) لە کۆمەڵگەدا بونەتە گەناندنی سەرجەم کایەکان بۆیە پاراستنی کۆمەڵگە یەکێکە لە ئەرکە نیشتمانیەکان.