30/01/2021
كه‌مبونه‌وه‌ی ژماره و دابه‌زینی رێژه‌ی كورد له پێكهاته‌ی دانیشتوانی عێراق به گشتی و له ناوچه كوردستانیه دابڕێنراوه‌كاندا به تایبه‌ت چه‌ندین هۆكاری سیاسی و ئابوری و كۆمه‌ڵایه‌تی و كلتوری هه‌یه، بابه‌تێكی زۆر گرنگ و چاره‌نوسسازه و په‌یوه‌سته به ئایندهی نه‌ته‌وه‌ییمانه‌وه، بۆیه پێویسته بیری لێ بكرێته‌وه، به‌رنامه‌ی كورتخایه‌ن و دریژخایه‌نی بۆ دابنرێت، وه‌كو ئامانجێك بخرێته چوارچێوه‌ی ئامانجه ستراتیژیه نهتهوهییهكانهوهو بودجه‌ی تایبه‌تی بۆ ته‌رخان بكرێت.
ئه‌گه‌ر له ئیستای حكومه‌تی هه‌رێمدا وه‌زاره‌تێك یان به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی و فه‌رمانگه‌یه‌كی فه‌رمیمان هه‌بێت بۆ ئه‌م ناوچانه پێویسته یه‌كێك له ئه‌ركه‌كانی نه‌خشه‌ی سیاسه‌تی دانیشتوانیی بێت.
مه‌به‌ست له سیاسه‌تی دانیشتوانی كۆی ئه‌و میكانیزم و رێوشوێن و كارڕاییانهیه كه په‌یوه‌ندیان به ئایندهی دانیشتوانی كۆمه‌ڵگایه‌كی دیاریكراوه‌وه هه‌یه، وه‌كو قه‌باره‌ی دانیشتوان و راده‌ی له دایكبون و گه‌شه‌كردن و پێكهاته‌ی دانیشتوان له روی ره‌گه‌ز(نێرومێ) و ته‌مه‌ن و چۆنیه‌تی دابه‌شبونیان به‌سه‌ر ناوچه جیاجیاكان و جوڵه‌و بزاوتیان له‌و سنوره‌دا، هه‌روه‌ها ئاگاداربونی ساڵانه له گۆڕانكاریه دانیشتوانیه‌كان و ئاڕاسته‌كانی كۆچكردن به هۆی كۆچكردنی ناوه‌كی و ده‌ره‌كیه‌وه، واته رونكردنه‌وه‌ی چه‌ندایه‌تی ئه‌وانه‌ی ناوچه‌كه چۆڵده‌كه‌ن یان ئه‌وانه‌ی روده‌كه‌نه ناوچه‌كه.
هه‌بونی ئه‌م سیاسه‌ته له به‌رنامه‌ی هه‌ر كۆمه‌ڵگایه‌كدا نیشانه‌ی زیندویه‌تی و هۆشیاری و خه‌مخۆریه له ئاینده‌و كاركردنه به نه‌خشه‌و پلان و دانانی ئامانجه به‌ره‌و خۆشگوزه‌رانی .
به پێچه‌وانه‌وه بێ ئاگابون و بیر نه‌كردنه‌وه له ئاینده‌و نه‌بونی به‌رنامه‌ی ستراتیژی تایبه‌ت به دانیشتوان چاره‌نوسی كۆمه‌ڵگا ده‌خاته مه‌ترسیه‌وه و ئه‌گه‌ری له‌ناوچون و توانه‌وه‌ی هه‌یه له داهاتویه‌كی دورمه‌ودادا.
مه‌رج نیه سیاسه‌تی دانیشتوانی ئاشكرا بێت و ته‌واوی به‌رنامه‌و هه‌نگاوه‌كانی جێ به‌جێكردنی له كه‌ناڵه‌كانی راگه‌یاندنه‌وه بڵاوبكرێنه‌وه‌و هه‌مو خه‌ڵكی بیزانن، زۆر جار هه‌ندێك له بڕگه‌و ته‌وه‌ره‌كانی سیاسیه‌تی دانیشتوانیی كۆمه‌ڵگایه‌ك له سه‌ر بنه‌مای به‌رژوه‌ندی پێكهاته‌یه‌ك داده‌رێژێت و به زیانی پێكهاته‌كانی دیكه‌یه، بۆ ئه‌وه‌ی دژایه‌تی نه‌كرێت و روبەڕوی ئه‌و سیاسه‌ته نه‌بنه‌وه پێویسته زۆر له‌سه‌رخۆو به شێنه‌یی جێبه‌جێ بكرێت ..
گرنگترین ده‌ستپێك له داڕشتنی سیاسه‌تی دانیشتوانیدا، دیاریكردنی مه‌ترسیه‌كانه، واته پێناسه‌كردنی ئه‌و هه‌ره‌شانه‌ی له‌سه‌ر دانیشتوانی ئه‌و كۆمه‌ڵگایه هه‌یه، ئێستا گه‌وره‌ترین هه‌ڕه‌شه له سه‌ر پێكهاته‌ی كورد له عێراقدا به گشتی و كورد له ناوچه كوردستانیه دابرێنراوه‌كاندا كه‌مبونه‌وه‌ی به‌رده‌وامی ژماره‌یانه له به‌رامبه‌ر پێكهاته‌كانی دیكه‌دا، ئه‌گه‌ر به‌م شێوه‌یه دابه‌زینی رێژه‌ی كورد له‌م ناوچانه به‌رده‌وام بێت به دڵنیاییه‌وه له په‌نجا ساڵی ئاینده‌دا ناوه‌ندی پارێزگایه‌ك و چه‌ند قه‌زاو ناحیه‌و گوندێكی دیكه به یه‌كجاری له ده‌ست ده‌ده‌ین هه‌روه‌كو چۆن له هه‌شتا ساڵی رابردودا ناوه‌ندی پارێزگایه‌ك و چه‌ند قه‌زا و ناحیه‌و گوندێكمان به یه‌كجاری له ده‌ستدا و ئیستا هیچ كوردیكی نه‌ته‌وه‌ییش باسیان ناكات.
هۆكاره‌كانیش ئه‌مانه‌ن:-
1-هۆكاری سیاسی :
گومان له‌وه‌دا نیه حكومه‌تی عیراقی هه‌ر له سه‌ره‌تای دروستبونیه‌وه سیاسه‌تێكی عه‌ره‌بیانه‌ی هه‌بوه، خۆی وه‌كو ده‌وڵه‌تێكی عه‌ره‌بی ناساندوه، به تایبه‌تی له‌سه‌رده‌می كۆماری و له‌شه‌سته‌كانه‌وه تا 2003 له رێگای زه‌بروزه‌نگه‌وه هه‌وڵی تواندنه‌وه‌ی كورد دراوه .
به پێچه‌وانه‌وه كار بۆ زیادكردنی ژماره‌ی عه‌ره‌ب كراوه، بۆ نمونه به هه‌زاران خێزانی كورد له عیراق ده‌ركراوه ، یان به عه‌ره‌ب تۆماركراون ،فشاریان خراوه‌ته سه‌ر باری نه‌ته‌وه‌یی خۆیان بگۆڕن، له به‌رامبه‌ردا ئاسانكاری بۆ كۆچكردنی هه‌زاران خێزانی عه‌ره‌ب كراوه له وڵاتانی عه‌ره‌بیه‌وه هاتونه‌ته عێراق و نیشته‌جێكراون و ره‌گه‌زنامه‌ی عێراقیان پێدراوه.(بروانه پاشكۆی 1و 2)، له دوای سه‌رژمێری گشتی ساڵی 1957ه‌وه هیچ كوردێك له پارچه‌كانی دیكه‌ی كوردستانه‌وه نه‌هاتوه‌ته عێراق و ناسنامه‌ی عێراقیی پێ نه‌دراوه به‌ڵام سنوره‌كانی عێراق و وڵاتانی عه‌ره‌بی كراوهبوه به هه‌زاران خێزانی عه‌ره‌ب له تۆماری سهرژمێرهكاندا تۆماری لاوه‌كی ،یان دوه‌میان بۆ دروستكراوه‌و ناسنامه‌ی عێراقیان پێدراوه.
2-هۆكاری ئابوری:
جۆری پیشه‌و چۆنیه‌تی دابینكردنی پێداویستیه‌كانی ژیان كاریگه‌ری سه‌ره‌كی هه‌یه بۆ نیشته‌جێبون ، یان مانه‌وه له شوێنێكدا یان كۆچكردن بۆ شوێنێكی دیكه، له دروستكردنی عیراقه‌وه بۆ شه‌ست حه‌فتا ساڵی دواتر پیشه‌ی سه‌ره‌كی خه‌لكی عیراق كشتوكاڵی و ئاژه‌ڵداری بو ،له‌و ماوه‌یه‌شدا هه‌میشه ناوچه‌كانی باكورو باكوری رۆژهه‌لاتی عیراق سه‌رچاوه‌ی باشتر بون بۆ ئه‌و پیشانه به تایبه‌تی ئاژه‌ڵداری ، به هۆی باران و له‌وه‌رگای سروشتی و ئاوهه‌واوه، بۆیه هه‌میشه خێڵه عه‌ره‌به‌كان له باشوره‌وه به‌ره‌و باكور هاتون، فشاریان خستوه‌ته سه‌ر خێڵه كوردیه‌كان، به هۆی پشتیوانی حكومه‌تیشه‌وه هێزی زیاتریان هه‌بوه، زوتر بۆشاییه‌كانیان پر كردوه‌ته‌وه‌و ئاوه‌دانیه كوردیهكانیان چۆڵكردوه ، دواتریش له سه‌ره‌تای حه‌فتاكانه‌وه كه نه‌وت وه‌كو سه‌رچاوه‌یه‌كی ئابوری رۆلی بینیوه ، هۆكارێكیش بوه بۆ راكیشانی هه‌زاران خێزانی عه‌ره‌ب و ده‌ركردنی هه‌زاران خێزانی كورد له‌و ناوچانه‌ی كوردستان كه به نه‌وت ده‌وڵه‌مه‌ند بوه.
3-هۆكاری كۆمه‌ڵایه‌تی:
له روی كۆمه‌ڵایه‌تیه‌وه نزیكه‌ی په‌نجا ساڵه كۆمه‌ڵگای لادێی كورد له باشوری كوردستان به‌ره‌و هه‌ڵوه‌شانه‌وه چوه، واته دواخستنی پرۆسه‌ی هاوسه‌رگیری و بچوكردنه‌وه‌ی قه‌باره‌ی خێزان و رێكخستنی وه‌چه‌خستنه‌وه‌و دروستبونی خێزانی ناوكی ده‌ستی پێكردوه، ئه‌مه‌ش بوه‌ته هۆی دابه‌زینی ئاستی گه‌شه‌كردنی سروشتی دانیشتوان ،كه له جیاوزای نێوان له دایكبون و مردن دروست ده‌بێت، به پێچه‌وانه‌وه تا ئیستاش كۆمه‌ڵگای لادێیی عه‌ربی گۆرانكاری گه‌وره‌ی به‌سه‌ردا نه‌هاتوه، به تایبه‌ت له ناوچه كوردستانیه دابرێنراوه‌كان و ده‌وروبه‌ریدا ، ئاستی هاوسه‌رگیری و له‌دایكبون به‌رزه، له دورمه‌ودادا كاریگه‌ری نه‌رێنی ده‌بێت له‌سه‌ر پرسی نه‌ته‌وه‌یی كورد ، به‌تایبه‌ت ئه‌گه‌ر بڕیار بێت له رێگای ده‌نگدانه‌وه گرفتی ئه‌م ناوچانه یه‌كلایی بكرێته‌وه.
4-هۆكاری ژینگه‌یی :
دابه‌شبونی ژینگه‌یی له دیموگرافیادا بریتیه له ژینگه‌ی لادێیی و ژینگه‌ی شارنشینی ، ئه‌م دو ژینگه‌یه‌ش كۆمه‌ڵیك جیاوازییان هه‌یه له روی چۆنایه‌تی ژیان و ئاستی خزمه‌تگوزاری و چڕی دانیشتوان و بازار‌و قه‌ره‌باڵغی و بواره‌كانی كات به‌سه‌ر بردن و..هتد به تایبه‌ت بۆ گه‌نجانی نه‌وه‌ی نه‌وه‌ده‌كان و سه‌ره‌تای دو هه‌زار كۆمه‌ڵگای كوردی به هۆی چۆڵكردنی گونده‌كانه‌وه ،له چل ساڵی رابردودا تا راده‌یه‌ك له ژینگه‌ی شارنشینی و كه‌ناری شاره‌كاندا راهاتوه و كاریگه‌ری ژیانی شارستانی و مه‌ده‌نیانه‌ی شارنشینی له‌سه‌ره، به زه‌حمه‌ت ژیانی لادێی ساده‌و ساكار‌و په‌یوه‌ندی له‌گه‌ڵ سروشتی پێ دروست ده‌كرێته‌وه ، به تایبه‌ت ئه‌گه‌ر ئه‌و خێزانانه‌ی ده‌گه‌ڕینه‌وه گوند هیچ هاوكاریه‌ك نه‌كرێن و ئاسانكاریان بۆ نه‌كرێت بۆ بونیادنانی ژیانێكی خۆشتر ، به‌ڵام به پێچه‌وانه‌وه كۆچكردنی خێزانه عه‌ره‌به‌كان له ناوچه گه‌رم و بێ ئاو و بێ له‌وه‌ڕگا و بێ كار‌و كاسبی و پڕ كیشه‌و ململانێكانه‌وه بۆ گونده چۆڵكراوه‌كانی كورد ، كه زه‌وی كشتوكاڵی باشتر‌و سه‌رچاوه‌ی ئاوی زۆرتر و له‌وه‌رگای چڕتر و له روی ئه‌من و ئاسایش و ئارامیشه‌وه گونجاوتر ..ده‌بێته سه‌ره‌تای ژیانێكی نوێ و تێیدا ده‌مێنیته‌وه.
5-هۆكاری كلتوری:
كلتور پێكهاته‌یه‌كی ئاڵۆزه ، كۆی ئه‌و داب و نه‌ریت و رێوره‌سم و ئامێر‌و كه‌ره‌سته‌و یاسا‌و مه‌عریفه‌و فه‌له‌سه‌فه‌و بیروباوه‌رو ئاین و كه‌لوپه‌ل و ئامرازانه ده‌گرێته‌وه كه هه‌ر تاكێك فێریان ده‌بێت و وه‌ریان ده‌گرێت له كۆمه‌ڵگاكه‌یدا ، ئێمه به ده‌ستی خۆمان ره‌گه‌زو توخمی كلتوری جۆراوجۆرمان هێناوه‌ته ناو ژیانی خۆمانه‌وه‌و ئاسته‌نگمان بۆ گه‌شه‌كردن و په‌ره‌سه‌ندنی لایه‌نه‌كانی ژیانی خۆمان دروستكردوه ، بۆ نمونه پرۆسه‌ی هاوسه‌رگیری گه‌نجێكی كورد له روی كات و پێویستی مادی و شوێن و رێورهسمهكانیهوه تێچوی له سێ هاوسه‌رگیری نه‌ته‌وه‌كانی دیكه زیاتره ، بۆنه كلتوریهكانمان زیاد كردوه .
بارگرانی زیاترمان خستوته سه‌ر شانی لاوه‌كان ، بۆیه ریژه‌ی هاوسه‌رگیری دابه‌زیوه و ئه‌مه‌ش كاریگه‌ری له‌سه‌ر وه‌چه‌خستنه‌وه‌و زۆربونی ژماره‌ی دانیشتوان هه‌یه، جگه له‌وه‌ی له ناو كۆمه‌ڵگای لادێیی عه‌ره‌بدا ئه‌م پرۆسه‌یه زۆر به ساده‌یی و ئاسانتر ده‌روات ، له كلتوری ئه‌واندا هیشتا فره‌ژنی و قه‌باره‌ی گه‌وره‌ی خێزان و بیر نه‌كردنه‌وه له رێكخستنی وه‌چه‌خستنه‌وه به‌رده‌وامه‌و ئه‌مه‌ش هۆكارێكه بۆ ته‌قینه‌وه‌ی دانیشتوان .
چاره‌سه‌ری به‌شێكی زۆری ئه‌م هۆكارانه ئاسانه و حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان ده‌توانێت له میانی داڕشتنی ساسهتێكی دانیشتوانی گونجاوه‌وه ئه‌م ههرشهو مه‌ترسیانه دوربخاته‌وه، به‌رنامه‌یه‌ك جێبه‌جێ بكات له ئاینده‌یه‌كی نزیكدا كاریگه‌ریه‌كانی بهدهربكهون، به لایه‌نی كه‌مه‌وه رێگا له دابه‌زینی ریژه‌ی كورد له‌م ناوچانه بگرێت.